کتێبی ( لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا) چاپی دووەم لە وەرگێڕانی ئازاد بەرزنجی بڵاودەكرێتەوە.
لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا، كۆمەڵێك گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبییە لەگەڵ زۆر لە بیركەرەوە و فەیلەسوفانی دونیای دەرەوە. تیایدا لەسەر پرسی فەلسەفە و مێژووی فەلسەفە و بەكارهێنانی و كاریگەری فەیلەسوفان لەسەر خەڵكی قسەدەكەن.
پێشەكی چاپی یەكەمی ئەم كتێبە لەلایەن رێبوار سیوەیلی یەوە نووسراوە و تێیدا دەربارەی فكر و مێژوی فەلسەفە نوسیوێتی.
ئەم كتێبە لەلایەن ئازاد بەرزنجی ەوە كراوە بەكوردی و ئەمەی ئێستا چاپی دووەمیەتی .
لەم کتێبەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەم فەیلەسووف و بیرمەند و نووسەرانەدا دەخوێنیتەوە:
ئایزایا بێرلین
نیچە
مارکۆزە
یۆرگن هابرماس
ئالان تۆرین
پۆڵ ڕیکۆر
فۆکۆیاما
ئەنتوانێت فۆک
ئایریس مێردۆک
میلان کوندێرا
ناتالی ساروت
ئالان ڕۆب گرێ
وابڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا چاپ و بڵاو بكرێتەوە.