پەردە لەسەر دیواربەندی سیاسەتمەدارو ئەدیب و ڕۆژنامەنووسی گەلەکەمان مامۆستا (سەعید ناکام) لادهدرێت.
وابڕیارە رۆژی شهممه 30/1/2021 کاژێر (3)ی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سالم گەڕەکی ڕزگاری پشت مزگەوتی حسێنییە_ باخچەی سەعید ناکام. کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بە سپۆنسەری د. تەها ڕەسووڵ، پەردە لەسەر دیواربەندی سیاسەتمەدارو ئەدیب و ڕۆژنامەنووسی گەلەکەمان مامۆستا (سەعید ناکام) لابدرێت.
سەعید ناکام بەتەنیشت کاری نووسین و خوێندنەوەوە وەرگێڕانی کردووە و کتێبی "سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی" کەیەکێک لە تێکستە زۆر باش و بەچێژە ئەدەبییەکانە کردوێتی بەکوردی.