lazo.jpg

خەونی 6

لازۆ

 دوعا دەکەم ژنێک بێت و

یادەوەرییەکانی من لە ناوتا خاپورکات

ئەگەر برۆیت بیرم دەکەیت؟

خەون بە ماچەکانمەوە دەبینت؟

بۆنی ژێرکراسەکانم دەهێڵن بژیت؟

دەهێڵن نانی بەیانی بە ئارامی بخۆیت؟

ئەگەر برۆیت؟

ڕیش دەهێڵیتەوە؟

خەمباریی دەبێت بەسێبەرت؟

قژت ماش‌وبرنجی دەبێت؟

ئێواران گوێ لە گۆرانیەکەی خۆمان دەگریت؟

ئەوەی بە دیارییەوە دەگریاین

بە دیارییەوە رووت دەبووینەوە

بە دیارییەوە پێستمان لەبەر یەکتر دادەکەند؟

دوعا دەکەم بۆت،

سێ فەرزە لەسەر بەرماڵ دەپاڕێمەوە

تا بۆنی ژێرکراسەکانم میهرەبان بن لەگەڵت

ماچەکانم بهێڵن ئارام خەون ببینیت،

برژانگەکانت تەنیا نەکەون

پەنجەکانت خۆیان بە غەریب نەزانن

دوعا دەکەم ژنێک بێت و

یادەوەرییەکانی من لە ناوتا خاپورکات

ئەی مەسیحی من،

ئەی مەسیحە کوژراوەکەی من


ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە