- لە رۆژى 30/1/1912 هریفیلتو ماتینس (Herivelto Martins)، شاعیرى گۆرانى و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانى بەڕازیلی لە دایکبووە، لە رۆژى 17/9/1992 له تهمهنى (80) ساڵى لە شارى ریۆ دى جانیر لە بەرازیل کۆچى دوایى کردووه.
- لە رۆژى 30/1/1930 جین هاکمان (Gene Hackman)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان بیرناردینۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 30/1/1951 چارلز س. دۆتۆن (Charles Stanley Dutton)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى بالتیمۆر لە ویلایەتى ماریلاند لە دایکبووە.
- لە رۆژى 30/1/1961 فیردهوس محهمهد، ژنه ئهکتهری میسری لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/7/1906 لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1935 تا ساڵى 1961 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 30/1/1970 سەعد سەغیر، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 30/1/1974 کریستیان بیل (Christian Bale)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە ناوچەى پیمبرۆکشایر لە شارى ویلزى بەریتانیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 30/1/1976 باسل حەیدەر، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 30/1/2007 سیدنی شێڵدۆن (Sidney Sheldon)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و شانۆننوس و ئهكتهر و دهرهێنهر و نوسهرى ئهمهریكى له تهمهنى (89) ساڵى به نهخۆشى له شارى رانچۆ میراج له ویلایىتلا كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 11/2/1917 له شارى شیكاگۆ له دایكبووه، چهند بهرههمێكى كراون به كوردى، لهوانه رۆمانى ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی قیامەت، له وهرگێڕانى مقداد شاسواری.
- لە رۆژى 30/1/2013 مورتەزا شەمس، شاعیرى ئێرانى لە تەمەنى (85) ساڵى لەشارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1928 لە شارى خوى لەدایکبووە.
- لە رۆژى 30/1/2016 فەیروز (پیرۆز ئەرتین کالفایان)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (72) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى جیزە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/3/1943 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 1959 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.