- لە رۆژى 1/2/1796 ئهبراهام ئیمانویل فرولیچ (Abraham Emanuel Fröhlich)، شاعیر و نوسهری سویسری لە شارى بروگ لە دایکبووە، لە رۆژى 1/12/1865 لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 1/2/1851 ماری شیلی (Mary Shelley)، ژنه رۆماننوس و نوسهری بهریتانی له تهمهنى (54) ساڵى به نهخۆشى كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 30/8/1797 له شارى سومرز له دایكبووه.
- لە رۆژى 1/2/1901 کلارک گابل (Clark Gable)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کادیس لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 16/11/1960 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1924 تاکو ساڵى 1960 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 1/2/1916 میخائیل بلدى، رۆماننوس و شاعیرى سورى له شارى دیمهشق له دایكبووه، لە رۆژى 6/8/1989 له تهمهنى (73) ساڵى له شارى دیمهشق كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 1/2/1928 محەمەد ئەرکۆن (Mohammed Arkoun)، فهیلهسوف و بیرمەند و ئەکادیمىست و مێژونوسى جەزائیرى لە جەزائیر لە دایکبووە، لە رۆژى 14/9/2010 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 1/2/1933 رینولدز برایس (Reynolds Price)، شاعیر و رۆماننوس و نوسهری ئەمریکی لە شارى ماکوان لە دایکبووە، لە رۆژى 20/1/2011 لە تەمەنى (78) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە گوندى دروهام لە ویلایەتى کارولاینا باکور کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 1/2/1939 کلود فرانسول (Claude François)، گۆرانیبێژى میسرى لە شارى ئیسماعیلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 11/3/1978 فەڕەنسى لە تەمەنى (39) ساڵى بە روداوى کارەبا لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 1962 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 1/2/1957 عەبدولعەزیز جاسم، ئەکتەرى قەتەڕى لە دوحە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/10/2018 لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى بانکۆک لە تایلەند کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1977 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 1/2/1960 راشد شەمرانی، ئهکتهری سعودی لە شارى عنیزە لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 1/2/1966 بهدیع خهیری، شانۆنوس و ئهكتهر و شاعیرى گۆرانى و نوسهری میسری له تهمهنى (72) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 17/8/1893 له شارى قاهیره له دایكبووه،
- لە رۆژى 1/2/1966 باستر کیتۆن (Buster Keaton)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (70) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە ودلاند هیلز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/10/1895 لەدایکبووە، لە ساڵى 1898 تاکو ساڵى 1966 بهشدارى له کارى هونەریدا كردووه.
- لە رۆژى 1/2/1968 شاب حوسنى، گۆرانیبێژى جهزائیرى لە شارى وەهران لە دایکبووە، لە رۆژى 29/9/1994 لە تەمەنى (26) ساڵى لە شارى وەهران کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1986 تاکو ساڵى 1994 بهشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 1/2/1969 بەھمەن قوبادی، دەرھێنەر و سینەماکاری بەناوبانگی کورد لە شارى بانەى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە، دەرچووی بەشی سینەمای زانکۆی تارانە، لە ساڵی 2000 کۆمپانیای مژفیلمی (Mij Films) دامەزراندووە، لە ساڵى 2018 بە فەرمی بووەته ئەندامی بنکەی سینەماکارانی ئەمریکا، فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشدەکرێت، تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە، جگە لە چەند فیلمێکى کورت خاوەنى چەند فیلمێکى سینەماییە.
- لە رۆژى 1/2/2012 فیسوافا شیمبورسکا (Maria Wisława Anna Szymborska)، ژنه شاعیر و وهرگێڕ و نوسهری پۆڵهندی له تهمهنى (88) ساڵى به نهخۆشى شێرپهنجه له شارى كراكۆف کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 2/7/1923 له شارى بروینت له دایكبووه، لە ساڵى 1966 خهڵاتی نۆبڵی ئهدهبی وەرگرتووە.