بەهمەنی قوبادی_ دەرهێنەر و سینەماکاری بەناوبانگی کوردە. لە دایکبووی 1/2/1969یە. لە ساڵی 2000 کۆمپانیای مژفیلمی دامەزراندووە و لەساڵی 2018 پاش چەند ئەزموون و بەرهەمهێنانێکی ناوازە و نمایشکردنی فیلمەکانی لە فێستیڤاڵەکانی دونیا، بە فەرمی بووە ئەندامی بنکەی سینەماکارانی ئەمریکا.
بەهمەنی قوبادی، لە ناوە ئاشنا و ئێجگار پڕ وزەکانی کوردە، ئەو سینەماکەی پڕە لە ژیانی ئەو مرۆڤە کوردانەی لەژێر جەبری جوگرافیا و نەتەوەکانی تردا، چەماونەتەوە، و ئێجگار خراپ دەژین. ئەو بەم وێنانەوە، سینەماکەی چووەدەرەوە و بوو بە یەکێک لە سینەماکارە گەورەکانی دونیا.
یهکهم فیلمی درێژی کوردی له مێژویی سینهمای ئێراندا، به ناوی “کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان” ساڵی 2000 فیلمی دەرهێنەر بەهمەنی قوبادی بوو. بووە هۆی وەرگرتنی هەندێک خەڵاتی نێودەوڵەتی و لەوێوە قوبادی وهکوو یهکێک له پێشهنگهکانی سینهمای کوردی، سهرنجی کۆمەڵگای جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
لە ساڵی 2021 فیلمی "وەرزی کەرکەدەن" ی لە ئەستەمبۆڵ دروستکرد و فیلمەکە هەرایەکی گەورەی لە میدیاکانی دونیادا نایەوە و رەخنەگرەکانی ئێران دەربارەیان نووسی: یەکێک لەوان ئێجگار دژی بێ سیناریۆیی فیلمەکە نووسی و پێی وابوو پەرتی و بێبابەتی بە کۆی فیلمەکەوە دیارە.
بۆچونگەلی جیاواز لەبارەی فیلمەکەوە هەبوو.
ئێستا قوبادی وەک دادوەر لە زۆرێک لە فیستیڤاڵە جیهانییەکانی دونیادا دەبینرێت و ئامادەیی هەیە. ئەمڕۆ لەیادی لەدایکبوونیدا سایتی گەلاوێژ پیرۆزبایی لە کورد و سینەماکارانی کورد دەکات.