ئەوینی من، خەندەی تۆ
لە تاریک ترین ساتەکانا ئەپشکوێت
وە ئەگەر دیت لە ناکاو خوێنی من
بەسەر شۆستەی جادەکان جۆگەی بەستوە، پێبکەنە
چونکە خەندەت
بۆ دەستەکانم شمشێرێکی هەڵکێشراوە
پێبکەنە، بە شەو
بە ڕۆژ، بە مانگ
پێبکەنە بە پێچاو پێچی شەقامی دورگەکە ،
بەم کوڕێژگە شەرمنەی کە خۆشی ئەوێیت.
بەڵام ئەوکاتەی چاو ئەکەمەوه و لێک ئەنێم،
ئەو کاتەی پێیەکانم دێن و دەڕۆن
نان، هەوا
ڕۆشنای، بەهار
لە من بسەنەوە،
بەڵام خەندەت هەرگیز!
تا چاو بەڕوی دنیا لێک نەنێم.
پابلۆ نیرۆدا (Pablo Neruda)، شاعیر و نوسهرى چیلی له رۆژى 12/7/1904 له گوندى بارال له چیلى له دایكبوه، لە رۆژى 23/9/1973 له تهمهنى (69) ساڵى به نهخۆشى شێرپهنجه کۆچى دوایى کردووە، له ساڵى 1971 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبى وەرگرتووە.