- لە رۆژى 2/2/1108 خه‌تیبی ته‌بریزی (زەکەریا یەحیا عەلى تەبرێزى)، ئه‌دیبى عێراقى لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1030 لە شارى تەپرێز لە دایکبووە.
- لە رۆژى 2/2/1882 جیمس جویس (James Augustine Aloysius Joyce)، شاعیر و نوسهرى ئیرله‌ندى له شارى دبلن له ئیرله‌ندا له دایكبووه، له رۆژى 13/1/1941 له ته‌مه‌نى (58) ساڵى له شارى زیورخ له سویسرا كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 2/2/1902 سەلیمە مراد، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى عێراقى لە شارى به‌غداد له دایکبووە، له رۆژى 28/1/1974 له ته‌مه‌نى (68) ساڵى له شارى به‌غداد كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵى 1922 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 2/2/1926 سوعاد محەمەد، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی له شارى به‌یروت له لوبنان له دایكبووه، لە رۆژى 4/7/2011 له ته‌مه‌نى (85) ساڵى به‌نه‌خۆشى دڵ له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵى 1948 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 2/2/1962 فیلیپ کلۆودێل (Philippe Claudel)، رۆماننوس و نوسەر، دەرهێنەر، سیناریۆنوس و ئهكادیمیستى فەرەنسی لە شارێکی سەر بە ناوچەی (لۆرێن) له فه‌ڕه‌نسا لەدایکبووە، وه‌كو مامۆستا لە زانکۆ لە بوارەکانی ئەدەبیاتی مۆدێرن، کۆمەڵناسی و سینەما وانه‌ى وتۆته‌وه، وه‌كو مامۆستا له گرتووخانەكانیش وانه‌ى وتۆته‌وه، لە ساڵی 2012 بوه‌ته ئەندامی ئاکادیمیای وێژەیی (گۆنکوور)، خاوه‌نى چه‌ند رۆمانێكى چاپكراوه، له‌وانه: ڕۆحە خۆڵەمێشییەکان، نەوەکەی میسیۆ لین، ڕاپۆرتی برۆدێک، لێکۆڵینەوە، عەترەکان، ڕۆمانەکانی بۆ زۆربه‌ى زمان زیندوهكانى جیهان وه‌رگێڕدراون، چه‌ند ڕۆمانێكی كراوه به‌كوردى له‌وانه (نەوەکەی میسیۆ لین و ڕۆحە خۆڵەمێشییەکان).
- لە رۆژى 2/2/1969 بۆریس کارلۆف (Boris Karloff)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لە رۆژئاواى ساسکس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/11/1887 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 2/2/1970 بیرتراند راسل (Bertrand Russell)، فه‌یله‌سوف و نوسه‌ر و رەخنەگرى کۆمەڵایەتی و ئهكادیمیستى ئینگلیزی لە تەمەنى (97) ساڵى بە ەنەۆخى ئەنفلۆنزا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/5/1872 لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 2/2/1972 نتالی کلیفورد بارنی (Natalie Clifford Barney)، ژنه شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و نوسهرى ئه‌مریکی له ته‌مه‌نى (95) ساڵى له شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 31/10/1876 له شارى دایتۆن له ویلایه‌تى ئۆهایۆ له دایكبووه.
- لە رۆژى 2/2/1977 شاکیرا (Shakira)، ژنه گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی به نه‌ژاد لوبنانی لە شارى بارانیكا له دایکبووە.
- لە رۆژى 2/2/1978 هه‌به مشاری حه‌ماده، ژنه چیرۆكنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستی کوێتی لە كوێت له دایکبووە.
- لە رۆژى 2/2/1978 عەبدولئەمیر حسیرى، شاعیر و نوسهرى عێراقى له ته‌مه‌نى (43) ساڵى له شارى به‌غداد کۆچى دوایى کردووە، له ساڵى 1935 له شارى نه‌جه‌ف له دایكبووه.
- لە رۆژى 2/2/ 2014 فیلیپ سیمور هوفمان (Philip Seymour Hoffman)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی له ته‌مه‌نى (46) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 23/7/1967 له گوندى فیربۆرتى شارى نیویۆرك له دایكبووه، لە ساڵى 1991 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.