رزگاركردنى ژنان و کچانی ئێزدی له‌لایه‌ن داعش ده‌كرێته فیلمێكى دیکومێنتاری و به‌شداریش ده‌بێت لە فێستیڤاڵی فیلمی ساندنس.
فیلمی دیکومێنتاری (سابایا) یه‌كێكى دیكه له‌و فیلمانه‌ى له‌لایه‌ن دەرهێنهرى کورد (هۆگر هروری) ده‌رهێنانى بۆ كراوه و نوێترین بەرهەمی ئەم دەرهێنەرەیە، كه لە رۆژى 30/1/2021 بۆ یه‌كه‌مینجار نمایشكرا، فیمهكه وابڕیاره بەشداری پێبكرێت له فێستیڤاڵی فیلمی ساندنس دەکات.
فیلمى (سەبایا)، فیلمێكه باس له ژیانى دوو گه‌نج ده‌كات به ناوه‌كانی (مەحمود و زیاد) و گروپەکەیان لە هاوەڵانی ئێزدی کە تەنیا مۆبایل و چەکیان پێ بووە، ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مەترسی لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ژنان و کچانی ئێزدی کە داعش وەک سەبایا لە مەترسیدارترین کامپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەلهۆڵ لە سوریا به‌كاریان ده‌هێنێت.
(هۆگر هروری) ده‌رهێنه‌ر خەڵکی شاری دهۆکە پێشتریش به بەنمایشکردنی فیلمێک بەناوی (ئه و کچەی ژیانی منی رزگارکرد) The Girl Who Saved My Life- لەچوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی (ئەنگیسۆ) کە لە شاری یۆتۆبۆری بەڕێوەچوو لەنێوان (15) فیلمی بەشداربووی فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین دەرهینەری پێبەخشرا، چیرۆکی فیلمەکە باس لەکچێکی (11) ساڵانەی ئاوارەی شنگال دەکات کە خێزانەکەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستبەسەرکراون و دژوارترین ئازار دەدرێن.