لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆ 3/2/1949 (حه‌مه جه‌زا - محەمەد جەزا عەلى)، هونەرمەندێکى دەنگخۆشى کورد لە گەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایک بووە، لە پاڵ کارى گۆرانى وتن هۆنراوەشى نوسیوە، له‌منداڵییه‌وه ئاره‌زووی هونه‌ر و گۆرانى وتنى کردووە، لە قۆناغی خوێندنى سەرەتاییەوە هەست بە دەنگ خۆشییەکەی کراوە و لە چەندین بۆنەدا گۆرانی وتووە.
لە ساڵی 1968 لە تەمەنی (19) ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی (6) منداڵە کە (4)یان کچن و ئەوانى تر کوڕن، له ساڵی 1969 ئه‌ندامی (تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی) بووە.
له‌ساڵی 1970 چۆتە شاری هه‌ولێر و لەوێ نیشته‌جێ بووە، لە ساڵى 1971 یه‌که‌مین به‌رهه‌می به‌ناوی (بیبی خانم) له شارى سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی (تیپی مۆسیقاى باواجی کۆیه) تۆمارکردووە، لە ساڵی ١٩٧٤ چەند سرودێکى تۆمارکرد، لەوانە: (خوشکە لەیلا. کوردستانە... کوردستانە، ھەم گەرمیان و ھەم کوێستانە)، لە ساڵی 1977 به‌رهه‌مێکی تری به‌ناوی (ئیشق و ئازادی) بڵاوکردەوە، کە له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا بڵاوبوویەوە، له ساڵی 1977 دوو گۆرانى له‌گه‌ڵ (تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر) تۆمارکردووە، له ساڵی 1978 چوار گۆرانى له‌گه‌ڵ (تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر) تۆمارکردووە، له ساڵی 1980 دوو گۆرانى له‌گه‌ڵ (تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر) تۆمارکردووە، سه‌رجه‌م گۆرانییە تۆمارکراوه‌کانی (212) گۆرانین، جگه لهبهشداربوون له‌سه‌دان ئاهه‌نگ و ڤێستیڤاڵ و ئاهه‌نگی تایبه‌تى.
لە رۆژى 23/5/1981 بەهۆى بێزارکردن، هه‌راسانکردن و راوه‌دوونان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه شاری هه‌ولێر جێدەهێڵێت و روودەکات شاخ، لەدواى ھەڵگیرسانى شۆرشی نوێ، حەمە جەزا ئامادەنەبووە سرود بۆ رژێمى بەعس بڵێت، هەر بۆیە بۆتە پێشمەرگە و بەشدار بووە لە شۆڕشى نوێ‌دا، لە رۆژى ٢١/٣/١٩٨٤ لە ئاھەنگی گەورەی سورداش بەشداربووە و چەندین گۆرانى و سوردى وتوە، لە شاخ له‌گه‌ڵ (تیپی مۆسیقاى شه‌هید کارزان) درێژه بەکارى هونەرى دەدات و کۆمه‌ڵێک سروودی نیشتمانی بۆ پێشمه‌رگه و خه‌باتی رزگاریخوازی کوردستان تۆماردەکات.
لە ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی به‌ره‌و وڵاتی دانیمارک رۆیشتوون، لە دواى راپەڕینى بەهارى 1991 جارێکى دیکە گەڕاوەتەوە کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بوو، له‌دوای ساڵى 2000 چه‌ندین ئاهه‌نگی له شارەکانى هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکوک، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئەنجامداوە و به‌شداری ده‌یان به‌رنامه‌ی رادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنی کردووه.
لە ساڵى 2007 دووچاری نەخۆشى شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس دەبێت و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و زۆر وڵاتى دیکەى کردووە، له ساڵی 2009 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبەخشیووە، بەر لەکۆچى دوایى بەرهەمێکی نوێی بەناوی (خۆڕاگری) ئامادەکردبوو، کە بۆ ئەو کەسانەى نوسیبوو، کە تووشی شێرپەنجە بوون،دواى کۆچى دوایشى هونەرى کوڕى وتویەتیەوە و بڵاوى کردۆتەوە.
لە ساڵى 2018 لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایشیدا، کتێبی (حەمەجەزا، جیهانێک لەهونەر، هەڵوێست، هۆنراوەو بەرەنگاری) لە نوسینى (د. عەبدولواحید ئیدریس) بڵاوکراوەتەوە.
لە دواى کۆچى دوایى چەندین بەرهەمى لە لایەن هونەرمەندان وتراونەتەوە، خاوەنى دیوانێکی گه‌وره‌ی تایبەت بەخۆیەتى کە 239 لاپەڕەیە.
لە رۆژى 1/10/2010 لە تەمەنى (61) ساڵى پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان بەئامادەبوونی هەزاران کەس لە هونەرمەندان و بەرپرسان و هەوادارانی بەخاک دەسپێردێت.
لە رۆژى 10/11/2018 لە دیوانەکەیدا شیعرێکى له‌شاری (هێرلیو) له‌دانیمارک لەسەر نەخۆشیەکەى نوسیوە بەم شێوەیەیە:
بۆکرۆزی دێ له سینه‌م
قرچه‌ی سوتانی جگه‌رمه
ئهتاسێنی هه‌ناسه‌و دڵ
زۆر له‌سه‌رخۆ نه‌رمه نه‌رمه
هێدی هێدی گڕ ئه‌سێنێ
ئازار وا گه‌یشته جه‌سته‌م
ده‌زانم ده‌ردم گران
من ده‌رده‌داری شێرپه‌نجه
مه‌رگم نزیکه و لێم حاڵی
ده‌وایه‌ک بۆ سه‌ره‌تانم
تا ئه‌وکاته‌ی چاولێک ئه‌نێم
بههێوای خۆشی ژیانم