فیلمی زاڵاوا، له پێشبڕکێی سى و نۆههمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی فەجر لە تاران کێبڕکێی خەڵات دەکات.
فیلمهكه، یەکەمین فیلمی درێژی هونەرمەندی کورد (ئەرسەلان ئەمیری)یە، بەشداریی فێستیڤاڵی فەجری کردووە و کێبڕکێی خەڵات دەکات، دواى ئهوهى بهشدارى پێكرا له پێشبڕکێی (39)هەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی فەجر لە تاران.
فیلمەکە، له شارهكانى سنه و هەمەدان وێنهى گیراوه و لە سەدا چلی بە زمانی کوردییە و ژمارەیەک لە ئەکتەری لاو و بە ئەزموونی کورد لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەبینن و هەریەک لە ئەکتەرانی بەناوبانگی سینەمای ئێران (نەویدی پور فەرەج، هودا زەینول عابیدینی و پوریا ڕەحیمی سام)یش ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن، له ساڵی 2019 خەڵاتی (haf)ی لە لایەن (kofic) (یانەی فیلمی کۆریای باشور) پێبەخشراوه.
ئەرسەلان ئەمیری جگه لهم كارهى نوسەری فیلمنامەی فیلمی (ناهید) بووە کە لە لایەن دەرهێنەری ناسراوی ئێران ئایدا پەناهەندە وە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و ساڵی 2015 لە فستیڤاڵی کان خەڵاتی وەرگرتوە، هەروەها نوسەری فیلمنامەی فیلمی (ڤێلاییەکان)، فیلمی (ئیسرافیل) ،( پاییزی نیکایدۆکان) ، ( تی تی)، (شیوەن بۆ خەونێک) ، (زەوی نائارام) بووە.