له شارى سلێمانى پێشبڕکێی نووسینی چیرۆک لهلایهن تۆڕی میدیای سەربەخۆی Grist ەوە ڕێکخراوە سەر بە سیاتڵی ئەمریکی شاری ئەدەبی یونسکۆ بهڕێوهدهچێت.
له راگهیهنداروێكدا كه وێنهیهكى بۆ سایتى گهلاوێژ نێرراوه، له ژێرن ناونیشانی (ساڵی ٢٢٠٠ بهێنەرە پێشچاوی خۆت: چیرۆکی کەش وهەوا بۆ باوباپیرانی داهاتوو)، پێشبڕکێی نووسینی چیرۆک ئهنجامدهدرێت.
له بهشێكى راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "نوسەرانی خۆشەویستی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆی ئاگادار دەکەینەوە کە پێشبڕکێیەکی نووسین بەڕێوە دەچێت بە ناونیشانی (ساڵی 2200 بهێنەرە پێشچاوی خۆت: چیرۆکی کەش وهەوا بۆ باوباپیرانی داهاتوو) کە لە لایەن تۆڕی میدیای سەربەخۆی (Grist)ەوە ڕێکخراوە سەر بە سیاتڵی ئەمریکی شاری ئەدەبی یونسکۆ.
لەم پێشبڕکێیەدا نوسەران بانگهێشتکراون بۆ نوسینی چیرۆکەکانیان کە تیایدا خەیاڵی چۆنیەتی بەرەوپێشچون و گۆڕانی کەش وهەوا (Climate) بکەن لە 180 ساڵی داهاتودا (دونیا چۆن دەبێت لە ساڵی 2200 دا یان لە ئێستاوە تا ساڵی 2200 چۆن دەبێت و چی ڕوودەدات). چیرۆکەکان لە لایەن بۆردێکی شارەزای ئەدەبییەوە هەڵدەسەنگێنرێن کە ئەم نوسەرانە لەخۆدەگرێت Adrienne Maree Brown, Morgan Jerkins, and Kiese Laymon.".
مهرجهكانى چیرۆكنوسین:
*ناونووسین لەم پێشبڕکێیەدا بێبەرامبەرە.
*پێویستە چیرۆکەکان لە نێوان ٣٥٠٠ بۆ ٥٠٠٠ وشە بن.
* پێویستە چیرۆکەکان سەرنجیان لەسەر گۆڕانکاریی کەش وهەوا و ئە گۆڕانکارییانە بێت کە لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت.
*خەڵاتی یەکەم 3000$، خەڵاتی دووهەم 2000$، خەڵاتی سێهەم 1000 $ .
* دواتریش نۆ چیرۆکی یەکەم لە وێبسایتی دەزگاکە بڵاودەکرێنەوە و هەریەکەیان بڕی ٣٠٠$ وەردەگرن.
*خۆ تۆمارکردن تا بەرواری 12/4/2021 بەردەوامە.
* پێویستە چیرۆکەکان یان بە ئینگلیزی نووسرابن، یان وەرگێڕدرابن بۆ زمانی ئینگلیزی.
* ئەمەی خوارەوەش لینکی خۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاری زیاترە:
https://grist.org/.../climate-fiction-writing-contest.../