- لە رۆژى 5/2/1626 مارى دى رابیتان – شانتال (Marie de Rabutin-Chantal)، ژنه ئهدیب و نوسهرى فهڕهنسى له شارى پاریس له دایكبووه، له رۆژى 17/4/1696 له تهمهنى (70) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 5/2/1679 ڤان دێن ڤۆندێل (van den Vondel)، شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى هۆڵەندى لە تەمەنى (91) ساڵى لە شارى ئەمستردام لە هۆڵەندا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/11/1587 لە شارى کۆڵۆنیا لە ئیمپراتۆریەتى رۆمانى لە دایکبووە.
- لە رۆژى 5/2/1804 یۆهان لودفیگ رونییرگ (Johan Ludvig Runeberg)، شاعیر و نوسهرى فنلهندى له دایكبووه، له رۆژى 6/5/1877 له تهمهنى (73) ساڵى له شارى بۆرفۆ كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 5/2/1952 ببا عیزەدین، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (36) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/10/1916 لە دایکبووە.
- له رۆژى 5/2/1962 جاك ئیبرت (Jacques Ibert)، موزیسیان و ئاوازدانهرى فەرەنسی له تهمهنى (71) ساڵى له شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 15/8/1890 له شارى پاریس له دایكبووه.
- لە رۆژى 5/2/2006 فرانکلین کوفر (Franklin Cover)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئینگلود کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1928 لە شارى کلیفلاند لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 5/2/2020 کیرک دۆگلاس (Kirk Douglas) (ئیسور دانیالۆفیچ)، ئهکتهری ئهمریکی بە نەژاد روسى لە تەمەنى (104) ساڵى لە شارى بیفرلى هیلز لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/12/1916 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1946 یەکەمین کاری سینەمایی ئەنجامداوە، لە ساڵى 1955 بۆ ئەوەى لە چوارچێوەی نواندنەوە دەربچێت کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فیلم دامەزراندووە، لە دوای دەرکەوتنی وەکو نووسەر و دەرهێنەریش ناوبانگی هەموو ئەمریکای گرتۆتەوە، بە درێژایی (60) ساڵ ژیانی هونەریی زیاتر لە (90) فیلمی هەیە، (3) جار پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، خاوەنى (10) کتێب و چیرۆک و یادەوەرییە.