Shaswarek.jpg

شاسوارێك بەسەر پشت باوە

گوڵزار حەمە فەرەج

گەدایی ھیچی كەمتر نیە شاھیی، خۆشیەكانی پاشا وەك ئەستێرەیەكی گەشاوەی تیژڕەو، بەرەو تاریكی پشتی كێشا و، بەو چاوانەی كە لە خۆشیدا ئەدڕەوشایەوە و نیگای خۆشی و سەروەت و سامان و شەھوەت، لەنێو تاریكدا خۆی بینیەوە، ئەو سەركەشیانەی كە دەی نواندن، لە نێو زێڕو ئەڵماس و ژن ھێناندا، دواتر وەك سیمایەك بوو لەنێو چڕی تەڵخ و تەمدا، وەك ھەوڕێكی تیژ بەلایدا گوزەری كرد چوە دونیایی فانیەوە.

كتێبی شاسواڕێك بەسەر پشتی باوە، لەنوسینی (محه‌مه‌د قاسم زادە)، لە دوو توێی (240) لاپەرەدا، كە نوسەر و وەرگیێر (محه‌مه‌د كه‌ریم) لە فارسیەوە كردویەتی بە كوردی، كتێبێكە پڕاو پڕ لە پەند و ئەو بێ بەزەیی بێ ھەستیەی كە پاشاو ئاغاكان بەرامبەر بە مڕۆڤایەتی كردویانەو، ھەمو دارو دەوەن پێدەشتەكان گەواھی دەرو شاھێدی ئەوەن، كە ھەر لەپێناوی خۆیاندا و، لەپێناو شەھوەت و بەزم و كەیفی خۆیاندا ڕەنجی كریكار و بەردەستەكانی خۆیان كڕدۆتە قوربانی و بێئاگا لە حاڵ رەش و رووت و جوتیارو ڕەنجبەر.

كاتێك كە پاشا خاوەن دەسەڵات بو، بەشێوەیەك ھەستی ترس و ھەرەسی متمانەی لەنێو ھاوشارییەكانی خۆیدا بڵاو كردبۆوە، ھیچ كەس متمانەی بە خۆی نەمابو تەنھا شتێك كە ئەبوایە بیان كردایە، پیاھەڵدانی پاشاو ھیچی تر بو، كاتێك دارو دەستەكەی و ژنەكەیی و بۆسەیەكیان بۆ داناو ویسیتیان لە پاشایەتی بخەن و،ڕۆژگاڕێكیان پیشاندا و خستیانە سەر ڕێگایەك كەنە سەرەتایی دیار بو نەكۆتایی، ھەر لەزمانی پاشا خۆیەوە دەی وت : كەبوین بو دانیشتوی كەلاوە ئەبین بە خڵتە خۆڕیش، گەدایی ھیچی كەمتر نیە لە شاھیی.

سەرەڕایی ئەوەی كە زەمانە تا چ ڕادەیەك پشتی تێكردوبو، كەوتبوە چاڵی ڕسواییەوە، كە لە چاوەكانیدا تەنیا نائومێدی بەدی دەكرا، ھێشتا و ھەمیشە بە خەیاڵێكی ئاسودە و بێخەمییەوە، بە غروڕو سەقامگیریەوە و بەشكۆوە خۆی دەھاتە پێش چاو،بەو ئاڵایانەوە كەلەدوای ھەڵھاتنەكەی لە كۆشكەكەی خۆی و بەجێھێشتنی پەنجاو حەوت ژن و ژمارەیەكی بێ شومار لە كورو كچ و نەوەوە، بەو دو ئاڵایەوە كەسپی بون و بە زێڕ چنڕا بون،خۆی بە پاشای ڕۆژ ھەڵات و ڕۆژ ئاوا دەزانی و شكۆی خۆی نەدەشكاند، گەرچی ھیچی نەمابو گەر باش كاتبەكەی نەبوایە كە لەگەڵی بە زۆر ناردبویان كاتی ھەڵھاتنەكەی، كە ئەویش ژنێكی نەزۆكی جێھێشتبو ھەمو كات دڵی لای بو، ھەرچەند ژنی براكەی بو ئەم مارەیی كردبۆوە.

كاتێك پاشا لە كاروان سەراكەی سەلمان جێگیر بو، سەرو قاچی خۆی بۆلێك جیابۆوە بەو پارەیەی كە كورەكانی بۆیان پێچابۆوەو لە ئەسپەكەیان بار كردبو، بریاری دا ژنی پەنجاو ھەشتەم بێنێت، وەك ئەوی نەبای دیبێت نە بۆڕان، ژنەكەش مناڵێكی ھەرزەبو گاڵتەی بە عەقڵ و مامەڵەی پاشا دەھات، پاشا لەنێو بەد گومانی و ترسی خۆیدا، كە بیری لەوە دەكردەوە كە كەسانی تر بیكوژن لە كاروان سەراكەی سەلمانیش ھەڵھاتو لەگەڵ باش كاتبەكەی ڕۆشتن و ژنی پەنجاو ھەشتەمیشی بەجێ ھێشت و، بەبێ خەبەری روی لە دەشت و دەر كردەوەو وەك خۆی دەی وت : كاتب !! ئەمە یەكەمجارە پێدەخەمە سەر ڕێگایەك، كە ئاگام لە ھەنگاوی دواترم نییە ..


ئەم بابەتە 132 جار خوێندراوەتەوە