ئه‌مساڵ.. مه‌مكه‌كانى شه‌قام لێوان‌لێو بوون، به‌ڵام شیره‌كه‌یان خوێن بوو، فریشته‌كانى خواپه‌رستى، له‌سه‌ر سه‌رى پیاسهكهرانهوه به‌شه‌ڕ دێن. فریشته‌یه‌كم بینى ئازایه‌تى ده‌نواند له كوشتنى منداڵى دراوسێكه‌ى. فریشته‌یه‌كم بینى له سندوقێكى كاغه‌زى كارتۆندا خوێنى ده‌چۆڕا. له نانهواخانهیهكى سه‌رى سوچهكهش بۆنى سه‌رده‌مێك ده‌هات كه ته‌نیا ته‌رم و حۆریهكانى ده‌برژاند.
ئه‌مه شاره.. یاده‌وه‌ریم پشكنى، تا ته‌وقى سه‌رى نوقمبوو له شه‌ڕى له‌گه‌ڵ دیواره‌كانى ئاسن و رێنماییه‌كانه‌وه، ئه‌مه شاره.. له‌شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رگایانه‌ى هه‌ناسه سوارى ده‌یانكاته‌وه و دایانده‌خات. له‌و ساته‌وه، هه‌ر كاتێك ناوى ئه‌و شاره دێنم.. لم دامدهپۆشێ.
ئه‌مه شاره.. له نوكى پێیه‌وه، تا ده‌گاته ته‌وقى سه‌رى، جه‌سته‌ى پڕه له مۆزه‌خانه‌كانى مۆم. هه‌ندێ باڵیش هه‌ن، كه خه‌ریكه له‌ناو ده‌چن. كانیهكانیش ناتوانن ئاویان بدركێنن..
ئه‌و/ عاشقه ئاوارهكهیهتى، سیمیائیه، دۆستى هه‌ساره‌كانه، كهمولهكهى له‌سر رێگه‌ى مێژوو داناوه و هه‌وا چاره‌سه‌ر ده‌كا.
تێمبگه.. ئه‌ى ئه‌و نیشتیمانه‌ى به‌شێكم لێت..
ناتوانم له باوه‌شت بگرم/
ته‌نیا به باڵه‌كانم نه‌بێت.