- له رۆژى 7/2/1478 تۆماس مور (Thomas More)، فەیلەسوف و شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ری ئینگلیزی له شارى له‌نده‌ن له دایكبووه، لە رۆژى 6/7/1535 له ته‌مه‌نى (57) ساڵى به‌نه‌خۆشى له شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه،
- له رۆژى 7/2/1812 چارلز دیكنز (Charles Dickens)، رۆماننوس و نوسهرى ئینگلیزى له شارى لاندپۆرت له به‌ریتانیا له دایكبووه، له رۆژى 9/6/1870 له ته‌مه‌نى (58) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى هیگام له به‌ریتانیا كۆچى دوایى كردووه، رۆمانى (چیرۆكى دوو شار)ى له‌لایه‌ن عه‌بدولستار شارباژێڕی له عه‌ره‌بیه‌وه كراوه به كوردى.
- لە رۆژى 7/2/1885 سنکلیر لویس (Sinclair Lewis)، رۆماننوس و شانۆنوس و نوسهرى ئەمریکی لە شارى سوک سەنتەر لە ویلایەتى مینیسۆتا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 10/1/1951 لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى رۆما لە ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1930 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 7/2/1894 ئەدلۆڤ ساکس (Adolphe Sax)، موزیسیان و دیزاینەرى ئامێرەکانى موزیکى بەلجیکى لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/11/1814 لە شارى دینانت لە بەلجیکا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 7/2/1927 شه‌هلا ریاحی (قودره‌ت زه‌مان وه‌فا دوست)، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە رۆژى 31/12/2019 لەتەمەنى (92) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تاران کۆچی دوایی کردووە.
- لە رۆژى 7/2/1993 محسن سەرحان، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/1/1916 لە شارى پورسەعید لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/2/1994 نور دمرداش، دەرهێنەرى میسرى لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/11/1925 لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.