Ebrahim.jpg

ئیبراهیم مەوسڵی کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

ئیبراهیم مەوسڵی ، ناوی تەواوی ئیبراهیم کوڕی هامان (مەیسون)ە ، بە ئیبراهیم مەوسڵی ناسراوە ، و لە خێزانێکی کوردی بە بنچینە خەڵکی شاری ڕەی ناوەندی شارۆچکە (قەزا) ی سەر بە پارێزگای تارانی وڵاتی ئێرانە ، کە ئەو سەردەمە شاری ڕەی سەر بە  بەشی خۆرئاوای هەرێمی چیاکانی کوردستان بووە ، و پێش لە دایک بوونی ئیبراهیم مەوسڵی لە دایک بێت ، و خێزان و کەس و کاری لە شاری ڕەییەوە کۆچیان کردووە بۆ شاری کوفەی عێراق ، و ئەوە بوو لە ساڵی (742ز) لە دایک بووە لە شاری کوفە کە ناوەندی شارۆچکە (قەزا) ی کوفەی سەر بە پارێزگای نەجەفە.

دەربارەی بنچینەی ئیبراهیم مەوسڵی بەشێکی زۆر لە مێژوونووسانی عەرەبی بە عەرەبیان زانیووە ، و دەڵێن سەر بە هۆزی بەنی تەمیمی عەرەبییە ، و هەروەها مێژوونووسە فارسەکانیش بە فارس لە قەڵەمیان داوە ، بەڵام ئیبراهیم مەوسڵی نە سەر بە نەتەوەی عەرەب بووە و نە سەر بە نەتەوەی فارس بووە،  بەڵکو لە ڕاستیدا رۆڵێکی کوردبووە ، و هۆزانڤان (شاعیر) و ژەنیار و ئاواز دانەر و گۆرانبێژێکی کورد بووە ، و هەروەها باوکی ژەنیار و ئاواز دانەر و گۆرانبێژێکی کورد ئیسحاق مەوسڵی بووە ، و دایکی ناوی دقاهین بووە ، و هەروەها لەگەڵ خۆشکی ژەنیار و ئاواز دانەر و گۆرانبێژێکی کورد مەنسوور زەلزەل ، کە ناوی بریکە زەلزەل ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

ئیبراهیم مەوسڵی ، هۆزانڤان (شاعیر) و ژەنیار و ئاواز دانەر و گۆرانبێژێکی کوردیی سەدەی هەشتەمی زاینییە ، و یەکەم گۆرانبێژی جیهانی ئیسلامی دادەنرێت ، لە قۆناغی عه‌باسی یه‌که‌می سەر سەردەمی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌کان ژیاوە ، و هەروەها گەلێگ شیعری نووسیووە و بە سەدان ئاوازی خۆش و نایابی داناوە ، و دەوترێت تا ئەو کاتەی گەیشتووە شاری ڕەی سەر بە  بەشی خۆرئاوای هەرێمی چیاکانی کوردستان نزیکەیی (900) ئاوازی داناوە ، و ئیبراهیم مەوسڵی کاریگەری لە سەر ژەنیار و ئاواز دانەر و گۆرانبێژێکی کورد زریاب هەبووە.

ئیبراهیم مەوسڵی ، کاتێ تەمەنی سێ ساڵ بووە باوکی کۆچی کردووە ، و دواتر و وازی لە کەس و کاری هێنا ، و ئەوە بوو ئیبراهیم مەوسڵی کۆچیی کردووە بۆ شاری موسڵی لە باشوری کوردستان بەوەش ناونازی مەوسڵی بۆ بەکارهاتووە ، و لەوێ واتا لە شاری موسڵ دەستی بە خوێندن کردووە ، و خۆی فێری مۆزیک و ژەنی عود کردووە ، و بەهرەی ئاواز دانەری و گۆرانیبێژی هەر لە خۆرسکەوە تێدا بووە ، و هەروەها لە سەر دەستی ئەوانەی بە کاری گۆڕانبێژی سەرقاڵ بوون ، و بۆ فێر بوونی مۆزی گەلێگ شار و وڵات گەڕاوە ، و لە ناویاندا گەشتی کردووە بۆ وڵاتی فارس ، و لەوێ فێری گۆرانی فارسی ، و دواتر چووە بۆ شاری ڕەی سەر بە  بەشی خۆرئاوای هەرێمی چیاکانی کوردستان ، و لەوێ بۆتە قوتابی ئاواز دانەری بە ناوبانگ سیات ، تا ئەو کاتەی بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین و بەتواناترین گۆرانیبێژەکان لە سەردەمی خۆیدا ، و هەروەها لە ڕۆمانی چیرۆکەکانی هەزار و یەک شەوە گەلێک چیرۆکی لە سەر نووسراوە ، و باس لە ژیان و بە سەرهاتەکانی کراوە.

ئیبراهیم مەوسڵی ، و لە ئامێری مۆزیکی عود گۆڕانکاری کردووە ، و هەروەها بە هۆی ناوبانگی زۆری لە وتنی گۆرانی دا ، گەیشتووەتە بە گوێی خەلیفە مەهدی (775_786ز) ، سێیەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان ، و داوای لێ کرد بێتە شاری بەغدادی پایتەختی ئەو سەردەمەی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان ، و بۆتە گۆرانیبێژی پلە یەکی کۆشکی خەلافەت و بەشداری لە دەیان ئاهەنگی کۆشکی خەلافەتی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان کردووە ، کە لە سەردەمی خەلافەتەکانی وەکو خەلیفە مەهدی (775_786ز) و خەلیفە هادی (786_787ز) و خەلیفە هاڕوونە ڕەشید (787_809ز) دا ، ئەو دووانەی کۆتایی چوارەم و پێنجەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان بوون.

 کۆچی دوایی ئیبراهیم مەوسڵی

ئیبراهیم مەوسڵی ،  لە ساڵی (804ز) لە تەمەنی (62) ساڵی دا ، و یان لە ساڵی (806ز) لە تەمەنی (64) ساڵی دا ، لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفە هاڕوونە ڕەشید (787_809ز) پێنجەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان ، لە شاری بەغدادی پایتەختی ئەو سەردەمەی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان کۆچی دوایی کرد ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.


سه‌رچاوەکان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_سۆران حه‌مه‌ ڕه‌ش: کورد کێیه‌؟-له‌نده‌ن2013ز.

_3محمد سهیل طقوش: مێژووی دەوڵەتی عەباسی-وە: هێمن ئەحمەد-سلێمانی2015ز.

4_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.


ئەم بابەتە 120 جار خوێندراوەتەوە