Hawal.jpg

هونه‌رمه‌ندێكى كورد كۆچى دوایى كرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی شانۆکاری دیاری شاری هەولێر (دارا حەمەدەمین) بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/2/2021 هونه‌رمه‌ندی بواری دراما و شانۆ (دارا حەمەدەمین) داوى ململانێیه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى كۆچی دوایكرد، ناوبراو به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی ودرامی كردوه‌، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ به‌ناوى سایتى گه‌لاوێژ پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌س و كارى هونەرمەند (دارا حەمەدەمین) ده‌كه‌ین، هیواخوازین خواى گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات.

Dara


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە