Choman.jpg

ئاریستۆفانێس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی پانزدەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 ئاریستۆفانێس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی ئاریستۆفانێس

ئاریستۆفانێس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، و شاعیری کۆمیدیای ئەتیکۆن بوو ، کە  بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دانراوە.

ئاریستۆفانێس ، لە ساڵی (446پ.ز) لە دایک بووە ، لە خێزانێکی خانەدانی ناودار و دەوڵەمەندی ئەسینی لە دایک بووە ، و کوڕی خانەدانی ناسراوی ئەسینی فیلیپوس بووە ، و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینا بووە  ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و بەشێکی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە.

ئاریستۆفانێس ، دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی و شیعری کۆمیدی ئەتیکۆن و  شیعر کردووە ، توانی گەلێک داهێنانی مەزن بخاتە ناو هونەری شانۆیی کۆمیدی  یۆنانی ئەو کاتە ، کە لە تەمەنی گەنجی دا بووە دەستی کردووە بە نووسینی شیعر و دەقی شانۆیی ، و لە ڕێگەی شانۆییە کۆمیدییەکانی گاڵتەی بە کارە دزێوەکانی شاری ئەسینا و کۆمەڵگەی ئەو دەمەی گریک کردووە ، و گاڵتەی پێ کردوون ، و بە هۆی بەهێزی ئاستی هونەری دەقە شانۆیی کۆمیدییەکانی ، بە (باوکی کۆمیدیا) یان بە (میری کۆمیدیای کۆن) ناسراوە ، و هەندێکی تر بە فەیلەسوفی کاریکاتۆری دادەنێن.

ئاریستۆفانێس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو: سبيس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و کریتیاس و ئیوپۆلیس و ئاچایۆسی ئیریتریای ، و  گەلێک شانۆنامەی تر  بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان  دەستی باڵا و دەورێکی کاریگەری لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و هەروەها لە لایەن نووسەران و هونەرمەندان و پێشکەشکارانەوە ، گرنگی زۆر بە ئاریستۆفانێس دراوە ، وەکو نووسین دەربارەکانی ، و دروست کردنی فلیم لە سەری و پێشکەش کردنی بەرنامە دەربارەی لە ڕادیۆ و تەڵەفەزیۆن دەربارەی.

ئاریستۆفانێس ، لە دەقە شیعرە شانۆییەکانی دا بایەخی داوە بە ، دیاکۆلیکی ئیامییک ، و ئایەتی کاتلیکتیکی مەتری ، و هۆنراوەی لیرلیکی ، و هەروەها لە دەقەکانی گرنگی زۆری بە لایەنی ڕەوانبێژی داوە ، و گرنگی داوە بە بابەتەکانی وەکو ماسکی تاکەکان ، و دیمەنی ڕاسترقینەی کرداری ، و شانۆیی گاڵتە کردن بە خۆد ، و بێزار کردن و سەر زەبری کردن ، و شانۆیی سیاسی ، کە ڕەخنەی لە سیستەمی سیاسی ئەو کاتەی یۆنان کردووە ، لە سیستەمی دەوڵەتە شار کە گریکەکان دا پێیان دەوت پۆلیس ، کە لە دەقێکی دا گاڵتەی بە سیستەمی پۆلیسی یۆنانی کردووە ، کە ئەڵێت:

خەڵک لەناو ئێمە ، مەبەستم پۆلیس نیە

ئەمەت لە بیر بێت-مەبەستم پۆلیس نیە

بەڵام پیاوی بچووکی بەدکار لە جۆرێکی تەزویر.

ئاریستۆفانێس ، لەو فێستیڤاڵانەی بەشداری کردووە ، گرنگی داوە بە گاڵتەی پیس ، و مۆزیکی زیادرۆ ، و جل و بەرگی ئەکتەران ، و دژە گاڵتەجاریی و لاسایی کردنەوە ، و هەروەها گرنگی داوە بە بابەتە ئاڵۆزەکانی وەکو ، کۆمیدیای گشتگیر ، و فەنتازیا (خەیاڵ)  و بێمانایی ، و پاڵەوانە سەر سوورەکەی ، و دەستەی کارپێکەری ئەکتەران.

پێکهاتە دراماتیکییەکانی بریتی بوون ، لە پرۆلۆگوی ، و پارۆدۆس ، و دیمەنە هاوسێیەکان وەکو پاراباسیس ، و ئاگۆن ، و ئەڵقەکان ، و گۆڕانی ، و دەرچوون ، و بابەتی پاراباسیس بریتی بوون لە کۆمیشن ، و دروست کردنی بنەمای پاراباسیس ، پینیگۆس ، و ئیررهیرمۆتیک.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئاریستۆفانێس

ئاریستۆفانێس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامەنووس ، نزیکەیی (44) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی ، و بەڵام تەواوی دەقەکانەکانیان فەوتاون ، بەڵام ناونیشانەکانی هەندی دەقی شانۆیی زانراوە ، و ئەوانەی کە بە تەواوی دەقەکانیان ڕزگار بووە  ژمارەیان نزیکەیی (11) شانۆیی بووە ، کە ئەمانەن ناونیشانی ئەو دەقە شانۆیین کە زانراوە ، وەکو: ئاچارینانەکان کە ساڵی (425پ.ز) نووسیەتی ، و سوارچاکەکان کە ساڵی (424پ.ز) نووسیەتی ، و هەورەکان_بەشی یەکەم کە ساڵی (425پ.ز) نووسیەتی ، و وازەکان کە ساڵی (423پ.ز) نووسیەتی ، و ئاشتی_بەشی یەکەم کە ساڵی (422پ.ز) نووسیەتی ، و باڵندەکان کە ساڵی (414پ.ز) نووسیەتی ، و لیسیستراتا کە ساڵی (411پ.ز) نووسیەتی ، و تێمۆفۆریازوسی کە ساڵی (411پ.ز) نووسیەتی و هەروەها لە ڤێستیڤاڵی ساڵی (411پ.ز) خەڵاتی یەکەمی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە ، و هەڵەکان کە ساڵی (405پ.ز) نووسیەتی ، و ئیککلیسیازوسای کە ساڵی (392پ.ز) نووسیەتی ، و سامان کە ساڵی (388پ.ز) نووسیەتی.

ئاریستۆفانێس ، نزیکەیی (33) دەقە شانۆیی تری هەیە ، بەڵام بە داخەوە تەواوی بەرهەمە شانۆییانە  فەوتاون ، و تەنها ناونیشانیان زانراوە ، کە ئەمانەن: خوانچییەکان کە ساڵی (427پ.ز) نووسیەتی ، و بابلییەکان کە ساڵی (426پ.ز) نووسیەتی و کە لە ڤێستیڤاڵی ساڵی (426پ.ز) لە پەرستگای خواوەند دیۆنیسس  ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە  ئەنجام دراوە خەڵاتی یەکەمی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە ، و جوتیاران کە ساڵی (424پ.ز) نووسیەتی ، و کەشتی بازرگانی کە ساڵی (423پ.ز) نووسیەتی ، و هەورەکان_بەشی دووەم کە ساڵی (423پ.ز) نووسیەتی ، و پرۆاگۆن کە ساڵی (422پ.ز) نووسیەتی ، و ئەمفیاراوس کە ساڵی (414پ.ز) نووسیەتی ، و پلووتوس کە ساڵی (408پ.ز) نووسیەتی ، و گیرتیادیس کە ساڵی (407پ.ز) نووسیەتی ، و کۆکالوس کە ساڵی (387پ.ز) نووسیەتی ، و هەڵاوە_بەشی یەکەم کە ساڵی (386پ.ز) نووسیەتی ، و هەڵاوە_بەشی دووەم کە ساڵی (386پ.ز) نووسیەتی ، و ئاناگیوس ، دزینی پیاوی پانایی ، و دادلۆس ، و دانایدس ، و سەنتاول ، و پاڵەوانەکان ، و لێمنیان ، و پیری . و ئاشتی_بەشی دووەم ، و ئافرەتانی فۆێنیکییەکان ، و پۆلییدۆس ، و وەرزەکان ، و کۆگاکان ، و تێلێنیسیسیاس ، و تریفالیرس ، و ژنان چادردا ، و دیۆنیسیس شیپوریککید ، و نیۆبۆس ، و درووگەکان ، و شیعرەکان.

ئاریستۆفانێس لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە ، هەر وەکو شانۆ نامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی خۆی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، لە چەند ڤێستیڤاڵ بەشدار بووە ، وەکو  ڤێستیڤاڵی ساڵی (427پ.ز) پلەی دووەمی بە دەست هێناوە  ، و لە فێستیڤاڵی ساڵی (426پ.ز) ، و ڤێستیڤاڵەکانی تر ، کە ڤێستیڤاڵی ساڵی (386پ.ز) کە دوا ڤێستیڤاڵ بوو ، تێدا بەشدار بوو ، و کە سەرجەم فێستیڤاڵەکان لە پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە ئەنجام دراوە ، و ئاریستۆفانێس تێدا خەڵاتی یەکەمی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە.

کۆچی دوایی ئاریستۆفانێس

ئاریستۆفانێس ، لە کۆتاییەکانی  تەمەنی دا کۆچی کرد بۆ شاری دڵفی ، و ئەوە بوو  لە ساڵی (386پ.ز) لە تەمەنی (60) ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە ، لە شاری دڵفی لە پارێزگای فۆکیس وڵاتی گریك  لە هەرێمی ناوەندی یۆنان  سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە