Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/2

- لە رۆژى 9/2/1867 ناتسومه‌ سوسیکی (Natsume Sōseki)، رۆماننوس و شاعیرى نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى یابانی لە دایکبووە، لە رۆژى 9/12/1916 لە تەمەنى (49) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1881 دۆستۆیڤسکی (فیۆدۆر میخایلۆفیچ دۆستۆیڤسکی - Fiódor Dostoyevski)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و فەیلەسوف و نوسەرى روسی لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سانپترسبۆرگ لە روسیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/11/1821 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، بە ئامادەبوونی زیاتر لە چوارهەزار هاووڵاتی لە گۆڕستانی تیخفینسکی لە نزیک ئارامگای کارامازین و چۆکۆڤسکیەوە بەخاک سپێردراوه‌، بە یەکێک لە گەورەترین رۆماننوسەکانی جیهان دادەنرێت، لە تەمەنى منداڵیدا خەریکى خوێندنەوەی بابەتى ئەدەبی وەک چیرۆک و ئەفسانە روسیەکان بووە. لە ساڵی 1845 یەکەم ڕۆمانی بە ناوی (هەژاران) نووسیوه‌، بە نوسینى ئەم رۆمانەش ناوی چووەر ریزی نووسەرەکانی ناوەندی سانت پترسبۆرگەوە، لە ساڵى 1849 بە هۆی پەیوەندیکردن بە ناوەندی بێتراشیفسکی دەستگیرکراوە و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، دواتر بڕیارەکەی بۆ کەمکرایەوە بۆ (4) ساڵ زیندانی و کارکردن، لەگەڵ (6) ساڵ سەربازی لە وڵاتی بێگانە، کتێبەکانی بۆ (170) زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون و کاریگەری لەسەر چەندین نوسەر و کەسایەتی سەردەمی خۆی و دوای خۆی هەبووە لەوانە، ژان پۆڵ سارتەر، فریدریک نیچە،  ئێنتوانت چیخۆف، ئەلیکسەندەر سۆلجنیتسین و چەندانى دیکە، چه‌ندین رۆمانى كراون به‌ كوردى.

- لە رۆژى 9/2/1925 زریان (ساڵح مەهدى)، ئاوازدانەر و موزیسانى تونسى لە تونس لە دایکبووە، لە رۆژى 12/9/2014 لە تەمەنى (89) ساڵى لە تونس کۆچى دوایى کردووه‌، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بوو لە بوارى موزیک لە زانکۆى پواتى لە وڵاتى فەڕەنسا

- لە رۆژى 9/2/1930 رەفیق سبیعى، ئه‌کته‌ری سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 5/1/2017 لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1931 تۆماس برنهارد (Thomas Bernhard)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسەرى نه‌مساوی لە شارى هیرلین لە هۆڵەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/2/1989 لە تەمەنى (58) ساڵى له‌ شارى گموندن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1940 ناجی جه‌بر، ئه‌کته‌ری سوری لە شارى سویدا لە دایکبووە، لە رۆژى 30/3/2009 لە تەمەنى (69) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى9/2/1941 عەسام عەبەجى، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق دایکبووە، لە رۆژى 24/11/2014 لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1945 مایا فارو (Mia Farrow)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1956 نەبیل فارۆق، ئەدیب و نوسەرى میسرى لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1958 ئەمریتا سینج، ژنه‌ ئه‌کته‌ری هیندى لە ویلایەتى بنجاب لە هندستان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1973 زین عەمر، گۆرانیبێژى لوبنانى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1976 بیرسی فایت، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئه‌مریکی لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ئینسینۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/4/1908 لە شارى تۆرنتۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1979 زانج زیی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری چینی لە شارى پەکین لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1980 مورسی جه‌میل عه‌زیز، شاعیری میسری لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى زقازیق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/6/1921 لە شارى زقازیق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1981 کفاح خەوز، ئەکتەرى سورى لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1983 جەوهەرە، ژنە ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1989 ئۆسامو تیزوکا (Osamu Tezuka)، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوس و نوسه‌ر و نیگاركێشى مەنەگا یابانى لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1928 لە تاکارازوکاى شارى هیوگۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1996 عادل ئه‌دهه‌م، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/3/1928 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/2009 عه‌بدولخاق موختار، ئه‌کته‌ری عێراقی لە تەمەنى (48) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 لە شارى بەغداد لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 97 جار خوێندراوەتەوە