هێنده‌ی حه‌زی هه‌موو
دنیا حه‌زم لێته
خۆشم ئه‌وێی
تا دوا ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی
كه بیر له تۆ ئه‌كه‌مه‌وه
بیركردنه‌وه بههارێكهو
تۆوی حه‌زه‌كانی منی
تیا سه‌وز ده‌بێ
ده گیانه‌كه‌م
سه‌رت بنی به سنگه‌وه
با له باوه‌شما بتگوشم
هه‌تا تاسه‌و خه‌می دووری
دووبههاری پێ ده‌ربكه‌م
لێوم هه‌نگێكی تینوه.. ..
بۆ مژینی لێوه‌كانی تۆ هاتووه ..
سه‌رت بنێ به سنگمه‌وه
گیانه با هه‌تا ئه‌توانم..
بۆ ناو دوورگه‌ی
چاوه‌كانی تۆ بڕوانم
سه‌رسام مه‌به
هه‌تا ئێستاش
خۆم به ڕێبوارێكی وێڵی
دوورگه‌ی چاوی تۆ ئه‌زانم