Zhyani_Mn.jpg

ئه‌مڕۆ، شەفیقی حاجی خدر لە ڕانیە دەبێت

مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبى (ژیـانی من - ژنێک، سەرکردەی نەتەوەیەک) له‌ نوسینى (گۆلدا مایەر) له‌ رانیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشەممە 10/2/2021 كاژێر (2:30)ى پاشنیوه‌ڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین له‌ رانیه‌ مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبى (ژیـانی من - ژنێک، سەرکردەی نەتەوەیەک) له‌ نوسینى (گۆلدا مایەر) و وەرگێڕانی (شەفیقی حاجی خدر) به‌ڕێوه‌بچێت.

واشبڕیاره‌ وەرگێڕ لە ڕێی ناساندنی کتێبەکەوە کورتەباسێک لەبارەی سەرکردایەتی لێهاتوو، لە مێژووی دروستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل، پێشکەش بكات.

ئەم کتێبە، چاپی سێیەمی بیرەوەرییەکانی گۆڵدا مایەرە، شەفیقی حاجی خدر لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوە، محەمەد جەبار دیزاینی بەرگ و دەرهێنانی هونەری کردووە، لە (592) لاپەڕەی قەبارە گەورە پێکهاتووە و لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێت:

" ئەم کتێبە هی ئەوەیە هەموو ڕۆشنبیرێک، نەخاسمە ئەوانەی بەلای سیاسەتدا دەیشکێنەوە بیخوێنەوە، چونکە پڕە لە دەرسی سەرکردەیەکی لێهاتووی دڵسۆز ، کە هەر لە تەمەنی هەرزەییەوە خۆی بۆ دۆزێک تەرخانکردووە، تا بە ئامانجی خۆی گەیاند، ژنێک دوای ئەوەی قۆناغەکانی خەباتی ژێرزەمینیی بەدەوڵەتبوون و کاربەدەستی حکومەت هەر لە بالێوز بۆ وەزیر پاشان سەروەزیران دەبرێ، پاشان وەک داپیرەیەک دەچێتەوە ماڵەوە جێگە بۆ گەنجانی دوایی خۆی چۆڵ دەکا."


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە