Dlshad_M..jpg

لە وەڵامی پرسیارێکدا؟

دڵشاد مسته‌فا

هاوڕێیەک لێی پرسیم بۆ  هەندێک کەس بە نوسەر ناوت دەبەن ؟ من هیچ نوسینێکی تۆ نەدیوە . ڕاست دەکات من شەرمنترم لەوەی باسی خۆم بکەم و بڵێم چیم نوسیوە ، وەلێ تەنها دەقە شانۆییەکانم ئەوانەن کە لەو چەند دێڕەدا باسیان دەکەم ، ئەوانە و سەدان وتار و شیعر و پەخشان و توێژینەوە کە باڵاو بوونەتەوە  و هەندێکیشیان بڵاو نەبوونەتەوە .. بە سێ زمان نوسیومن ( کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی ) .. پرسیارێکی قورسەو کەمەند کێشم دەکات بۆ زۆربلێییەک کە بڕستیم نییە بەڵام بۆ دڵنەوایی ئەو و هەندێکی تر کە دەپرسن دەڵێم  ..

لەساڵی ١٩٨٩ ئەوکاتەی خوێندکاری کۆلێجی هونەری زانکۆی بەغدا بووم یەکەم ئەزموونی نوسینی دەقی شانۆییم لەگەڵ چەند هاوڕێیەکمدا تاقیکردەوە ، دواتر ئەو خەیاڵە سەرمەستی کردم و لەساڵی ١٩٩٢ ەوە کەوتمە نێو ئەو دنیای نوسینەوە و تائێستا ژمارەیەک دەقم نوسیوە کە بەم شێوەیەن ، لە چەند پۆستێکی داهاتودا ئەو ٣ کتێبە چاپکراوەم بە پی دی ئێف  دەکەمە دیاری بۆ ئازیزان و بایەخدەرانی تێکستی کوردی   :

ده‌قه‌ شانۆییه‌كانم :

١- سه‌فه‌ری سارا غه‌ریبه‌كان ١٩٩٢ ، ساڵی ١٩٩٦ له‌ ده‌رهێنانی مۆفه‌ق لهۆنی نمایشكراوه‌

٢- ده‌ڤه‌ری ئافات ١٩٩٣ ده‌رهێنانی دڵشاد مسته‌فا ١٩٩٣

٣- سروته‌ دۆزه‌خییه‌كان ١٩٩٤ ، ده‌رهێنانی مۆفه‌ق لهۆنی ١٩٩٥ نمایشكراوه‌

٤- فرده‌وسی ته‌متومان ١٩٩٦ ، ٢٠١١ خه‌ڵاتی باشترین ده‌ق فێستڤاڵی سلێمانی له‌ سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش

٥- نزاكانی ئه‌هریمه‌ن ١٩٩٧ ، ٦ جار له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و سه‌قز  نمایش كراوه‌ .

٦- شه‌وی یه‌ڵدا ١٩٩٧  له‌ فێستڤاڵی شانۆیی كوردی سه‌قز نمایش كراوه‌  ده‌رهێنانی موفه‌ق لهۆنی

٧- شه‌وشاد تاریكی ١٩٩٥ له‌ سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی سۆران عوسمان و دڵشاد مسته‌فا

٨- رۆژی شانزه‌یه‌م ١٩٩٧ له‌ سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی مۆفه‌ق لهۆنی

٩- مه‌مله‌كه‌تی ئه‌فیوون ١٩٩٤ له‌ سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی ئومێد حسێن ، له‌ سه‌قز و له‌ فێستڤاڵی فه‌جر له‌ تاران ده‌رهێنانی گۆران عه‌لی كه‌ریم

١٠- سلاو ئه‌ی به‌هه‌شتی ون ١٩٩٧ له‌ سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی دڵشاد مسته‌فا

١١- دوا سروده‌كانی شۆڕش ١٩٩٩ له‌ سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی دڵشاد مسته‌فا

١٢- پرۆژەی کوشتنی بێدەنگی ١٩٩٨ دەرهێنانی (هیوا رەئوف) لە سلێمانی نمایشکراوە .

١٣ -گوڵه‌كانی مه‌نفا ١٩٩٩ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی به‌دیعه‌ دارتاش و گه‌زیزه‌ عومه‌ر

١٤- سه‌راب ٢٠٠٣  له‌ سلێمانی ٣ جار  نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی ( فه‌رهاد عه‌بدوللا ، شیروان قاسم ، ئاریان جه‌لال ) و له‌ هه‌ولێر له‌ ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش

١٥- پاسه‌وان ( مۆنۆ دراما) ٢٠٠١ له‌ سلێمانی  و هه‌ولێر و سوید نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش

١٦- گۆرانی ته‌نیایی (مۆنۆ دراما)  ٢٠٠١ له‌ هه‌ولێر  نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش

١٧- ره‌نگی باران (مۆنۆ دراما)  ٢٠٠٢

١٨- یاداشته‌كانی عه‌رعه‌ر ٢٠٠٠ له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و گه‌رمیان  نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی مۆفه‌ق لهۆنی

١٩-  به‌رله‌ خۆرئاوابوون ٢٠٠١  له‌ سلێمانی و گه‌رمیان  نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی بورهان قه‌ره‌داغی

٢٠- جه‌للادی ناو حكایه‌ته‌ كۆنه‌كان ٢٠٠٥.

٢١- زیندانی ژماره‌…..    ٢٠٠٨

 ٢٢- سێبه‌ری نیشتمانێكی تر ٢٠١١ له‌ سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی فه‌رهاد عه‌بدوڵڵا

٢٣- ژیان به‌تامی مردن ٢٠١٤ لە نەرویج بە زمانی نەرویجی نمایشکراوە دەرهێنانی سدیق

٢٤- نیگای خۆكوژێك ٢٠١٧ له‌ سلێمانی نمایش كراوه‌ ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش

٢٥ پایزی نیشتمان ٢٠١٥.

٢٦- تاریکتر لە شەوەزەنگ ٢٠١٩ دەرهێنانی ئەرسەلان دەروێش لە هەولێر نمایشکراوە

٢٧- میوانانی کتێب  ٢٠١٩ نواندن و دەرهێنانی یاسین بەرزنجی لە کەلار نمایشکراوە .

٢٨- ئاوایی مانگ (مۆنۆدراما) ٢٠٢٠

٢٩- بەخەیاڵی ئەو ٢٠١٩

به‌شێك له‌ده‌قه‌كان چاپكراون

١- له‌ كتێبی (فرده‌وسی ته‌متومان ) ٥ ده‌قی شانۆیی ٢ جار چاپكراوه‌

٢- كتێبی ( دوا سروده‌كانی شۆڕش ) ٤ دەقی شانۆیی

٣- كتێبی ( ره‌نگی باران ) ٣ مۆنۆدراما .


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە