Alita.jpg

فیلمێک دەربارەی سەرمایەداری یان دژی سەرمایەداری

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

فیلمی (Alita) فیلمێکی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩ یە و، ڕۆبەرت ڕۆدریگێز کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هەروەها کاری پرۆدەکشنی فیلمەکە لەلایەن جەیمس کامیرۆنەوە ئەنجام دراوە، سکرین پلەیەکەی لەلایەن "جەیمس کامیرۆن و لایتا کالۆگریدیسەوە" بە هاوبەشی نوسراوە. ئەو ئەکتەرە سەرەکییانەی ڕۆڵی تێدا دەگێرن "رۆزا سالازار، کریستۆف والتز، جێنیفەر کۆنێڵی"  تەواوی فیلمەکە ١٢٢ خولەکە.

سایبۆرگێکی لەکارکەوتوو (تێکەڵەیەکە لە رۆبۆت و مرۆڤ) دوبارە زیندوو دەکرێتەوە و دەخرێتەوە کار cyborg بەڵام هیچی لەبارەی ڕابردویەوە لەبیر نەماوە و دەکەوێتە گەڕان بەدوای ئەوەی کە لە ڕابردوا ئەو کێ بووە و دەیەوێت خۆی بدۆزێتەوە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە مەشینێکی دروستکراو دەکات کە لە لایەن دکتۆر ئیدۆوە دەدۆزرێتەوە لە کاتێکدا دەگەڕێت بەدوای پارچەی فڕێدراوی سایبۆرگدا، ئەلیتا بیری نەماوە کە پێشتر کێبووە و لەکوێوە هاتووە. بەڵام بەلای دکتۆر ئیدۆوە هەموو شتێک زۆر ڕوون و ئاشکرایە و، پێی وایە ئەلیتا ئەو کەسەیە کە بازنەی مەرگ و ئەو وێرانەیەی لەو شوێنە بەجێماوە لەناو دەبات، بەڵام بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی سەرەتا پێویستە بجەنگێت و بکوژێت. لێرەوە ئیدی گرنگیی ئەلیتا دەردەکەوێت.

 Alita1

دەربارەی فیلمەکە

 فیلمێکی ئاکشنی خەیاڵی زانستیە، ساڵی 2019 لەلایەن ڕۆبێرت درێگز کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

کاتێک دونیا هێندە پێشکەوتووە بە پێودانگی چیرۆکەکە هێندەی تر خەرەندەی چینایەتی قوڵتر بۆتەوە، کاتێک تەکنەلۆژیا چەند هێندەی تر بە بەراووردی ڕابردووی پێشکەوتووە ، هێندەی تر مرۆڤیشی کۆنترۆڵکردووە، تەکنەلۆژیا بە مانا ( ڤیپەر)ییەکەی٫ قەفەزی ئاسنینی خۆی لە ڕێگەی سیاسەتەوە خەلقکردووە، ئەمەش ئەو پێشبینیانەیە کە هەریەکە لە مارکۆزەو هابەرماس بۆ پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا کردیان، ئەم فیلمە خوێندنەوەیەکی فەلسەفی میسیۆلۆجیایانەیە بۆ پێشکەوتنە ترسناکەکەی مرۆڤایەتی.

فیملەکە باس لەوە دەکات دونیا بووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان لەنێو شارێکی هەڵواسراودا لە ئاسماندا دەژین کە ناوی (زاڵم)ە، کە بەهۆی تەکنەلۆژیای زیرەکی ئەندازیاری پێشکەوتوی بلیمەتانەوە لە فەزادا جێگیر بووە.

بەشی دووەم و  ئەوانەی خوارەوە، هەموویان کرێکارن و کاڵا بۆ ئەوانەی سەرەوە بەرهەم دەهێنن، ئەویش بە دووبارە گەڕانەوەی ئەو خاشاکانەی خەڵکی شارەکەی سەرەوە فڕێدەدەنە نێو شارەکەی خوارەوە بۆ بواری پیشەسازی، سیستمی پۆلیسی و دەسەڵاتی شارەکەی خوارەوە (شاری ئاسنین)  لە ڕێگەی ڕۆبۆت و سیایبۆرگ و هۆشی دەسکردەوە لەلایەن شاری زاڵمەوە لەسەرەوە بە وایەرلێس بەڕێوەدەبرێت، زۆرینەی خەڵکی شاری ئاسنین لەسەر زەویدا کۆنترۆڵ کراون، خەڵکی شاری ئاسنین پێشتر لە شاری تری هەڵواسراودا ژیاون، بەڵام شاری زاڵم بە جەنگێک شارە هەڵواسراوەکانی تری لە ئاسماندا خستۆتە خوارەوە ، خەڵکەکەی کردۆتە کرێکاری خۆی لە پەڕاوێزی خوارەوەی خۆیدا و جۆرێک لە ژیانی میکانیکی و تراژیدیان بۆ خوڵقاندوون.

 Alita2 

رۆبەرت رۆدریگز دەرهێنەری فیلمەکە، ئێستا ٥٢ ساڵە. لە فیلمە بەناوبانگ و گرنگەکانی desperadio&grindhouse & planrt terror& machete kills _  و دەرهێنەری چەندان فیلمی ترە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە