- لە رۆژى 11/2/1800 ولیەم فوکس تالبوت (William Henry Fox Talbot)، نیگارکێشی فۆتۆگرافی ئینگلیزی لە دایکبووە، له رۆژى 17/9/1877 له ته‌مه‌نى (77) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 11/2/1886 مەی زیادە، ژنە رۆماننوس و شاعیر و نوسهرى فەڵەستینى لوبنانى لە شارى ناسرە له فه‌ڵه‌ستین لە دایکبووە، لە رۆژى 17/10/1941 لە تەمەنى (55) ساڵى لە نه‌خۆشخانه‌ى معادى له شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، زۆر سه‌رسامى نوسینه‌كانى جوبران خەلیل جوبرانى شاعیر و نیگارکێشی لوبنانی بووه، تا وایلێهاتووه زۆرى خۆشویستوه و بۆ ماوه‌ى زیاتر لە بیست ساڵ (37) نامەیان بۆ یه‌كترى ناردووه بەبێ ئەوەی یەکتر ببینن، چونكه جوبران لە ئەمریکا بوه‌و ئه‌ویش لە قاهیرە دوور لە بەیەکگەیشتنی جەستەیی و شکلی ئەمان تەنیا بەخۆشەویستی روحی تێکەڵی یەکتر بوو ، دوای ئه‌وه‌ى جوبران لە رۆژى 10/4/1931 لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى نیۆیۆرک كۆچى دوایى ده‌كات، ئیتر مه‌ى شێت ده‌بێت و ده‌نێردرێته شێتخانه.
- لە رۆژى 11/2/1905 ماری مونیب، ژنه ئه‌کته‌ری میسری بەنەژاد سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 21/1/1969 لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 11/2/1917 سیدنی شێڵدۆن (Sidney Sheldon)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و شانۆننوس و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و نوسهرى ئه‌مه‌ریكى له شارى شیكاگۆ له دایكبووه، له رۆژى 30/1/2007 له ته‌مه‌نى (89) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى رانچۆ میراج له ویلایىتلا كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه، چه‌ند به‌رهه‌مێكى كراون به كوردى، له‌وانه رۆمانى ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی قیامەت، له وه‌رگێڕانى مقداد شاسواری.
- لە رۆژى 11/2/1926 لیسلى نیلسن (Leslie Nielsen)، ئەکتەرى کەنەدى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە رۆژى 28/11/2010 لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى لە ویلایەتى فلۆریدا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 11/2/1943 سیرج لاما (Serge Lama)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیان و ئه‌كته‌ر و نوسەری گۆرانی فەرەنسی لە شارى بۆردۆ له دایکبووە.
- لە رۆژى 11/2/1952 عومەر فەتحى، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسری لە شارى ئەقسەر لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 31/12/1986 لە تەمەنى (34) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە رێگەى نێوان شارى قاهیرە و میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 11/2/1963 سیلفیا پلاس (Sylvia Plath)، ژنە شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ری ئەمریکی له ته‌مه‌نى (30) ساڵى له شارى له‌نده‌ن کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 27/10/1932 له شارى بۆستن له دایكبووه.
- لە رۆژى 11/2/1978 هاری مارتنسۆن (Harry Martinson)، ئەدیبی سویسری له ته‌مه‌نى (73) ساڵى له شارى ستۆكهۆڵم کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 6/5/1904 له دایكبووه، لە ساڵى 1974 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 11/2/2003 عەلا وەلیەدین (عەلا سەمیر سەید وەلیەدین)، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (39) ساڵى بە نەخۆشى شەکرە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/9/1963 لە شارى ئەلمنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 11/2/2008 فوئاد تکرلی، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسەری عێراقی لە له ته‌مه‌نى (80) ساڵى له شارى عەممان له ئوردن کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 22/8/1927 له دایكبووه.
- لە رۆژى 11/2/2011 بۆ کارپێلان (Bo Carpelan)، شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسهرى فنلەندى لە تەمەنى (85) ساڵى لەشارى ئیسپۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/10/1926 لە شارى هلسنکى لە دایکبووە.