Film.jpg

سێ فیلمی کوردی خەڵاتی باشترینیان بەدەستهێنا

لە خولی دووەمی فێستیڤاڵی سینەمایی کەرکوکدا، سێ فیلمی کوردی بوونە براوەی خەڵاتەکان.

لە رۆژانی رابردوودا خولی دووەمی فێستیڤاڵی کەرکوک، لە سینەمای تایم سوێر مۆڵ بەڕێوەچوو، لەو فێستیڤاڵەدا کە بەئامادەبوونی هونەرمەندان و هونەردۆستان بەڕێوەچوو تێیدا چەندین فیلم نمایشکران. لەکۆتا رۆژی فێستیڤاڵەکەدا فیلمە سەرکەوتووەکانی فێستیڤاڵ ئاشکرا کران و سێ فیلمی کوردی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەدەستهێنا.

فیلمە کوردییەکانی کە بوونە خاوەنی خەڵات بریتیبوون لە فیلمی: «یاسای شێتەکان» دەرهێنانی «هاوکار مستەفا» خەڵاتی یەکەمی فێستڤاڵەکەی وەک باشترین کورتە فیلم بەدەستهێنا. فیلمی «دوا وەسێت» دەرهێنانی «محەمەد دەربەندیخانی» خەڵاتی سێیەمی وەک باشترین فیلم بەدەستهێنا.

فیلمی «13ی مای» خەڵاتی سێیەمی وەک باشترین بەڵگە فیلم بەدەستهێنا.

خولی دووەمی فێستیڤاڵی کەرکوك لە شەش و حەوتی مانگی شوباتدا لە شاری کەرکوك لە سینەمای تایم سوێر مۆڵ سازکرا، ئەمەش دوای ئەوەبوو کە خولی یەکەمی لە پێشووتردا بەشێوەی ئۆنلاین بوو.


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە