Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 12/2

- لە رۆژى 12/2/1804 ئیمانویل کانت (Immanuel Kant)، فەیلەسوف و ئه‌كادیمیستی ئەڵمانی  لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى کۆنیگسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/4/1724 لە شارى کۆنیگسبۆرگ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/2/1894 هانس ڤۆن بولوف (Hans von Bülow)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئەڵمانی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/1/1830 لە شارى دریسدن لە ئەڵمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/2/1926 عومەر حەریرى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 16/10/2011 لە تەمەنى (85) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/2/1989 تۆماس برنهارد (Thomas Bernhard)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسەرى نه‌مساوی لە تەمەنى (58) ساڵى له‌ شارى گموندن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/2/1931 لە شارى هیرلین لە هۆڵەندا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/2/1934 سڵحى وادى، موزیسیانى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە رۆژى 30/9/2007 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردوە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2002 کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 12/2/1936 زه‌یف ئه‌حمه‌د، ئه‌کته‌ری میسری لە تمى ئەمدید لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 16/ 4/1970 لە تەمەنى (34) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/2/2017 ئەل جرۆ (Al Jarreau)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانى ئەمەریکى لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/3/1940 لە شارى میلواکى لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە