فیلمێك له‌سه‌ر کۆچی گەنجان بە ڕێگای قاچاغ بۆ تاراوگه به‌رهه‌مده‌هێنێت.
فیلمی ڕێگای مەرگ، نوێترین فیلمی دەرهێنەر (ڕێبوار محەمەد)ه و لە شارى سلێمانی کەکارێکی خۆبەخشانەیە و کۆمەڵێک هونەرمەند ڕۆڵیان تێدا بینیوە بەرهەمهێنرا.
فیلمەکە کارێکی خۆبەخشانە بووە و نزیکەی (60) ئەکتەر ڕۆڵی تێدا له‌وانه (حەمە عەلی موکری، گیسیا عەلی، نوری جەمیل، محەمەد مەولود و چه‌ند ئه‌كته‌رێكى دیكه)، له ده‌رهێنانی (ڕێبوار محەمەد)ەو هه‌رخۆشى سیناریۆ بۆ نوسیوه، هه‌ریه‌كه له (شەهرام تەها و ئەکرەم محەمەد) کاری وێنەگرتنیان بۆ کردووە و (باوەڕ تۆفیق)یش کاری مۆنتاژی بۆ کردوه.
ماوەی فیلمەکە کاژێرێکە و لە ناو شاری سلێمانی و ماوەت و چوارتا و سەرسیر کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، ناوەڕۆکهكهشى باس لە کۆچی گەنجان بە ڕێگای قاچاغ بۆ ئەوروپا دەکات، کە خەڵکی بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابورییان و بێ کاری ڕوو لە دەرەوەی وڵات دەکەن، لەگەڵ زیانەکانی بەرزی و نزمی دۆلار و بەیەک نەگەیشتنی دوو عاشق و چەندین بابەتی کۆمەڵایەتی لە فیلمەکەدا ڕەنگی داوەتەوە.