Shano_Koya.jpg

شانۆی بێ پەروا نیم له‌ كفرى نمایشده‌كرێت

شانۆی بێ پەروا نیم، له‌ دیداری هونەری و ئاشتی کفری و رێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى له‌ كفرى نمایش ده‌كرێت.

وا بڕیاره‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 17/2/2021 له‌ناو بازاڕى كۆنى كفرى شانۆی (بێ پەروا نیم)، كه‌ بەرهەمی گرووپی شانۆ بۆ شانۆیی شەقامه‌ له‌ کۆیە، له‌ دیداری هونەری و ئاشتی کفری نمایش بكرێت، شانۆكه‌ بیرۆکە و دەرهێنانی (هونەر تاهیر)ه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان (د. کەیفی ئەحمەد  و فەرەیدون حەمەئەمین) رۆڵى تێدا ده‌بینن.

Shano_Koya1


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە