Postar1.jpg

پۆستەری فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" بڵاوکرایەوە

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە دەرهێنانی توورج ئەسڵانی بڵاوکرایەوە.

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی "توورج ئەسڵانی" و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و سوریا بۆ بەشداریی لە حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" لە وڵاتی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" ئاماژەیان بەوەکردووە، پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" (بی سرزمین) Landless لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماکاریی کورد "توورەج ئەسڵانی"یە، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی"یە، لەهەمان کاتدا بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستانی عێراق و سووریایە، لە لایەن "عەلی ڕەزا قادری ئەقدەم" دیزاینی بۆ کراوە، بۆ بەشداریی لە ٧١هەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" لە وڵاتی ئەڵمانیایە و پەردەی لەسەر لادراوە، لەم خولەی بازاڕی فیلمی "بەرلین"دا بە ناونیشانی "یەکێک لە گرینگترین بازاڕەکانی فیلم" لە ئەورووپا و جیهان پێشکەش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی سینەمایی "توورەج ئەسڵانی" دەرهێنەری سینەمای کوردستان و ئێرانە، کۆمەڵێک لە ئەکتەرەکانی وڵاتانی تورکیا، سوریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.

سه‌باره‌ت به‌م فیلمه‌ سینه‌ما‌كارى كورد (شوان عه‌توف) له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: " بەخۆشحاڵیەوە وەک یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکیەکان لە فیلمی (بێ وڵات) بەشدارم لە داهاتویەکی نزیکدا لە هۆڵەکانی کوردوستان و دەرەوەی کوردوستان نمایش دەکریت ".

Postar


ئەم بابەتە 116 جار خوێندراوەتەوە