- لە رۆژى 17/2/1653 ئەرکانجلو کوریلی (Arcangelo Corelli)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئیتالی لە شارى فۆسینیانۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 8/1/1713 لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 17/2/1673 مۆلێر (جۆن باپتیست پۆکلان - Jean-Baptiste Poquelin)، شاعیر و شانۆنوسى فەرەنسی لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/1/1622 لە شارى پاریس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/2/1752 فریدریچ ماکسیمیلیان فۆن کلنجەر (Friedrich Maximilian von Klinger)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى ئەڵمانى لە شارى فرانکفۆرت لە دایکبووە، لە رۆژى 25/2/1831 لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى تارتۆ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 17/2/1836 جۆستابۆ ئەدولفۆ بیکر (Gustavo Adolfo Claudio Domínguez Bastida)، شاعیر و شانۆنوس و نوسهرى ئیسپانى لە شارى ئیشبیلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 22/12/1870 لە تەمەنى (34) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى مەدردی کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 17/2/1856 هاینریش هاینە (Heinrich Heine)، شاعیر و رهخهنهگرى ئهدهبى و نوسهرى ئەڵمانى لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/12/1797 لە شارى دۆسلدۆرف لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لهوته ناودارهكانى (سەرەتا بە كتێبسووتاندن دەستیان پێكرد و دواتر كەوتنە ئینسانسووتاندن)، (ئاسمان لێگەڕێن بۆ فریشتە و باڵندەکان).
- لە رۆژى 17/2/1918 لەیلا موراد، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 21/11/1995 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1963 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/2/1929 ساڵح مرسى، رۆماننوس و نوسهرى میسرى لە دایکبووە، له رۆژى 24/8/1996 له تهمهنى (67) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 17/2/2018 محەمەد متەوەلى، ئەکتەرمیسری لە تەمەنى (72) ساڵى بە دەڵتەى دڵ لە شارى جیزە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/3/1945 لە شارى شبین کوم لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/2/2020 جەعفەر ماملێ (جەعفەر سەعید ماملێ)، گۆرانیبێژى رۆژهەڵاتى کوردستان له تهمهنى (79) ساڵى بە نەخۆشی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کردووە، لە رۆژى 13/10/1941 لە شارى مەهاباد لە دایکبووە، برای هونەرمەندی ناوداری کورد محەممەد ماملێ بووه، لە ساڵی 1992 لەگەڵ هەندێک لە هونەرمەندانی باشووری کوردستان، بەرهەمی (فرمێسکی شەو)ی لە شاری مەهاباد تۆمار کردووه.