شێوه‌كارێكى كورد دواى ئه‌وه‌ى به (4) چوار تابلۆ بەشداری کرد له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى له مۆسكۆ توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
لە رۆژانی (9 تاكو 14/2/2021) لە شارى مۆسکۆ پایتەختی رووسیا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی (ABSTRACTUM - Abstraction Festival) بەڕێوەچوو و تێیدا شێوه‌كارێكی كورد (نۆڕیک موسۆیان) توانى پله‌ی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا جگه له شێوەکارانی روسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو، ھونەرمەندانی وڵاتانی بیانیش تیایدا به‌شداربوون، كه تیایدا شێوەکاری کورد (نۆڕیک موسۆیان) بە (4) چوار تابلۆ بەشداری کرد و نوانى خه‌ڵاتى یه‌كه‌م بۆخۆى به‌ده‌ستبهێنێت، تابلۆكانیشى بریتى بوون له (تابلۆی ژیری کورد، تابلۆی رۆحی کورد، باخچە و توخمی ئاو) .
لەلایەن لیژنەی ھەڵسەنگاندنی بەرھەمەکانی فێستیڤاڵیشەوە، تابلۆی (ژیری کورد)، کە پیاوێکی بەتەمەنی کوردە بەجامەنە و جلە نەتەوەییەکهیهوه، خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکەی بەدەستھێنا