Pekawazhyam.jpg

كورته‌ فیلمێک لەبارەی کولتووری پێكه‌وه‌ژیان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

کولتووری پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت به‌ كورته‌ فیلمێك و به‌ناوى (ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ جوانین) به‌شدارى پێده‌كرێت له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان.

كورته‌ فیلمى کولتووری پێكه‌وه‌ژیان له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێكی كورد (شاخه‌وان كاكه‌مه‌م) كارى ده‌رهێنانى بۆ كراوه‌ و له‌ ئێستادا قۆناغی وێنه‌گرتنی فیلمەکە كۆتایی هاتووه‌ و پاڵێوراو ده‌بێت بۆ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ (شاخه‌وان كاكه‌مه‌م) ده‌ڵێت: "دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی فلیمی (كۆرۆنا) کارێکی نوێم به‌ناوی (ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ جوانین) له‌گه‌ڵ ستافێكی شاره‌زا و به‌ئه‌زموون به‌رهه‌م هێناوه، كه‌ سیناریۆی و ده‌رهێنانی کاری خۆمه‌ و قۆناغی وێنه‌گرتنی فیلمەکە ته‌واو بووه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی ڕێكخستن دایە و دواتر مۆنتاژ ده‌بێت".

 شاخه‌وان كاكه‌مه‌م  ئه‌وه‌شى وتوه‌: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م فیلمه‌ بۆ فێستیڤاڵە جیهانییەکان پاڵێوراو بێت، چونكه‌ ستافی هونەریی فیلمەکە پێشتووتر به ‌مه‌رجی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی جیهان كاریان كردووه‌ و سه‌رجه‌م کولتوور و ئایینه‌ جیاوازه‌كان لە هەرێمی کوردستان لە فیلمەکەدا بەرجەستە کراونەتەوە".


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە