Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 18/2

- لە رۆژى 18/2/1564 میکیلا‌نجیلۆ (Michelangelo Buonarroti)، نیگارکێش و شاعیرى ئیتاڵى له ‌ته‌مه‌نی (88)ساڵی لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/3/1457 لە گوندى کاپریزى شارى ئەریسنۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/2/1883 نیکۆس کازانتزاکیس (Nikos Kazantzakis)، رۆماننوس و شاعیر و فەیلەسوف و شانۆنوس و نوسه‌رى یۆنانی لە شارى کاندى دورگەى کریت لە دایکبووە، لە رۆژى 26/10/1957 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى فرایبۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1945 تێکەڵ بە ژیانى سیاسى بووە و کراوەتە سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى پارتى سۆسیالیست و پاشان بووە بە وەزیرى ڕووناکبیرى یۆنان، لە ساڵى 1947 بۆ ماوەیەک نوسینگەى وەرگێڕانى کلاسیکى مرۆیى سەر  بە (یونسکۆ)ى لە فەڕانسادا بەڕێوەبردووە، له‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا پابەندى هیچ ئایدۆلۆژیایەکى دیاریکراو نەبووە، گیانى مرۆڤ دۆستى و ئازادى و خۆشەویستى و یەکسانى چینەکانى کۆمەڵگە ئامانجى ئەو بوون، بەرهەمە دیارەکانى بریتین له‌: (داستانى (ئۆدیسە) به‌ شیعر، کە ٣٣ هەزار بەیتە، ڕۆمانى مەسیحى جارێکى دى لە خاچدراو، ڕۆمانى ئازادى یان مەرگ، رۆمانى دوا ختوورەکانى مەسیح، رۆمانى ئولیسیس، ڕۆمانى وێڵى ڕێى حەق، هەردوو ڕۆمانى (تودار بارا) و (باخى پەرژین) کە ڕاستەوخۆ بە زمانى فەره‌نسى نوسیونى، ڕۆمانى زۆرباى  یۆنانى.

- لە رۆژى 18/2/1914 مه‌حمود زولفه‌قار، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری میسری لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/5/1970 لە تەمەنى (56) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1931 تونی میریسۆن (Toni Morrison)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و نوسەر و ئه‌كادیمیستی ئه‌مریکی لە شارى لۆرین لە دایکبووە، لە رۆژى 5/8/2019 لە تەمەنى (88) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى نیویۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1993 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 18/2/1932 میلوش فۆرمان (Miloš Forman)، دەرهێنەر و شانۆنوسى ئەمەریکى – چیکى لە شارى شاسلاف لە چیک لە دایکبووە، لە رۆژى 13/4/2018 لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى دانبرى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1940 سەمیرە خورى، ژنە ئه‌کته‌ری ئەردەنى لە دایکبووە، لە ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1947 ستافرۆ جبرا، نیگارکێش و کاریکاتێرستى لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە رۆژى 12/3/2017 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1954 جۆن تراڤۆڵتا (John Travolta)، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبَژی ئه‌مریکی لە ویلایەتى نیوجیرسى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/2/1961 زه‌کی فتین عه‌بدولوه‌هاب، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1964 ئاسۆ عومەر سوارە، جێگرى سەرۆکى بنکەى بنكه‌ى روناکبیریى گەلاوێژ و ئەکتەر و پێشکەشکارى کورد لە شارى سلێمانى لەدایکبووە، لە رۆژى دووشەممە 30/12/2019 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى بە جەڵتەى دڵ لە نەخۆشخانە لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی 1964 لە شارى سلێمانى لەدایکبووە، لە ساڵى 1972 کاتێک خوێندکارى پۆلى سێیەمى سەرەتایى بووە، بەهرەى هونەرى تێدا بەدیکراوە و (3) سێ مامۆستاى شانۆکار بەشداریان لە چالاکى خوێندنگاکەى پێکردووە، لە ساڵى 1979 لە تەمەنى (15) ساڵیدا ئەوکاتەى خوێندکارى ناوەندى بووە چووەتە تیپى هونەرى لاوانى سلێمانى، لە ساڵى 1979 لە تەمەنى (15) ساڵیدا لە فێستیڤاڵێک لە شارى هەولێر بە شانۆگەرى (دڵدارانى باران) بەشدارى لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە، لە ساڵى 2007 بوەتە بەڕێوەبەرى کارگێڕى بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ، لە ساڵى 2011 بووەتە ئەندامى دەستەى باڵاى بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ، لە ساڵى 2019 بووەتە جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ، لە سەرجەم فێستیڤاڵەکانى گەلاوێژ و چالاکییە ئەدەبى و هونەرییەکانى گەلاوێژ رۆڵى کاراى هەبووە، لە چەندین شانۆ و دراماى تەلەفزیۆنى بەشداریکردوە، خاوەنى (2) کتێبە، یەکەمیان بەناوى (پێنجوێن مەملەکەتى گوڵە زەردە)، لە ساڵى 2015 چاپى کردووە، دووەمیان بەناوى (سلێمانى و خاکى)، کە (830) لاپەڕەى رەنگاو رەنگە، بەڵام مەرگ رێگەى نەدا بەچاپکراوى ئەو بەرهەمەشى ببینێ.

- لە رۆژى 18/2/1964 مات دیلون (Matt Dillon)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیو روتچل لە ویلایەتى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/2/1974 نادین لبکی، ژنه‌ ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری لوبنانی لە بعبداتى شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1976 جیهان عه‌بدولعه‌زیم، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1978 یوسف سوباعی، ئه‌دیبى میسری لە تەمەنى (60) ساڵى لە قوبرس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/6/1917 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/2/1986 شیهانه‌، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سعودی لە شارى جدە لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1988 میارا والش (Maiara Walsh)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى بەرایلى ئەمەریکى لە شارى سیاتل لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/2/1993 جایهۆپ (J-Hope) جۆنگ هو سۆک، گۆرانیبێژى راپى کۆریاى باشور لە شارى گوانگجۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/2/2009 ته‌یب ساڵح، رۆماننوسی سودانی لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/7/1929 لە دایکبووە،

- لە رۆژى 18/2/2012 محه‌مه‌د وه‌ردی، گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئاوازدانەری سودانی لە تەمەنى (79) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى خەرتوم کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/7/1932 لە شارى سواردە لە دایکبووە لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/2/2014 ئەنسى حاج، شاعیرى لوبنانى لە تەمەنى (76) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/7/1937 لە یەکێک لە گوندەکانى شارۆچکەى جزین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/2/2016 عەلا دیب، رۆماننوس و نوسەرى میسرى لە تەمەنى (77) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/2/1939 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە