سپۆت لایت عێراق بۆ ساڵى 2021 پرۆژەیەکی هونهرى و ئهدهبى رادهگهیهنێت، كه پڕۆژهكه پرۆژەیەکی پەیمانگەی گوێتەیە، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرالە پشتگیری دەکرێت.
له راگهیاندراوێكیدا كه وێنهیهكى بۆ سایتى گهلاوێژ نێدراوه، هاتووه : سپۆت لایت بریتییە لە بەخشینی یارمەتی بۆ ئەو کەسانەی لە عێراقدا دەژین و خەریکی کاری کەلتوورین. سپۆتلایت عێراق یارمەتی دارایی پرۆژەی هونەری و کەلتووری دەدات تا بڕی ١٠.٠٠٠ یۆرۆ (نێزیكی ١١.٧٠٠دولار) . ئامانجی تری سپۆتلایت عێراق بریتییە لە هێنانە ئارای تۆڕێکی پەیوەندی و کردنەوەی خولی فێرکردن و پەرەدان بەخوێندن بۆ هەموو هونەرمەندانی عێراق. لەم بەرنامەی بەخشینی یارمەتییەدا ئەو کەسانەی کە لاون و تەمەنیان دەکەوێتە نێوان ١٨ تا ٣٥ ساڵ و خەریکی کاری کەلتوورین.
پرۆژەکان لەم مەیدانانەی خوارەوە یارمەتی دەدرێن:
هونەری بینراو: (بۆ نموونە ڕۆمانى گرافیکی (گێڕانەوەی وێنەیی، تابلۆی شێوەکاری...هتد)
هونەرە جوانەکان: (بۆ نموونە شانۆ، هەڵپەڕکێ... هتد)
پرۆژەی وێژەیی/نووسین: (بۆ نموونە: هۆنراوە، شانۆگەری، پەخشان... هتد)
مۆسیقا: (بۆ نموونە ئاوازدانان، نەخشەسازیی مۆسیقایی-کۆنسێپت/ ...هتد)
سینەما: (بۆ نموونە فیلمی درێژ، کورتە فیلم، فیلیمی تاقیکردنەوەیی...هتد)
ئینتەرنێت: (بۆ نموونە گەمەی ئەلکترۆنی، پرۆگرامی کەلتووری...هتد)
هی تر: (بۆنموونە کاری تاقیکردنەوەیی جۆراوجۆر...هتد)
ئەو پرۆژانەی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ خۆیان بە بابەتەکانی ناسنامەی کەلتووری و/ یان جیاوازییەکان خەریک دەکەن، بە تایبەت لەبەرچاودەگیرێن.
دوا کاتی ناردنی داخوازینامەکان
دوا کاتی گەیشتنی فۆرمی داواکارییەکان رۆژی ١١ مانگی نیسان ی ٢٠٢١ ە.
لینک: https://www.goethe.de/ins/iq/ku/kul/sup/sir.html