Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/2

- لە رۆژى 20/2/1886 ئیبراهیم پور داود، شاعیر و وەرگێڕى ئێرانى لە شارى رشت لە دایکبووە، لە رۆژى 17/11/1968 لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/2/1910 ئه‌حمه‌د سالم، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری میسری لە ئەبو کەبیر لە شارى شەرقیە لە دایکبووە، لە رۆژى 10/9/1949 لە تەمەنى (39) ساڵى کۆچى دوایى کرد.

- لە رۆژى 20/2/1912 پیرو بول (Pierre Boulle)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى فه‌ڕه‌نسى له‌ شارى ئه‌فینیۆن له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 30/1/1994 له‌ ته‌مه‌نى (81) ساڵى له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌.

- له ڕۆژی 20/2/1918 دڵدار (یونس ڕه‌ئوف مه‌حمود سه‌عدی)، شاعیرى كورد له‌ كۆیه له‌دایكبووه‌، له‌ رۆژى 12/11/1948 له‌ ته‌مه‌نى (30) ساڵى به‌هۆى ژه‌هراویبوون له‌ شارى هه‌ولێر كۆچى دوایى كردووه‌ و هه‌ر له‌و شاره‌ش به‌خاكسپێردراوه‌، به‌ڵام له‌ ساڵى 2005 له‌ دوای (57) ساڵ مه‌زار و مه‌نزڵی گه‌ڕێنرایه‌وه‌ كۆیه‌ و له‌ گۆڕستانی كه‌كۆن به‌ ته‌نسشت قشڵه‌ى كۆیه‌ جارێكى دیكه‌ به‌خاك سپێردراوه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی له ساڵی 1935 نوسیوه‌ و له ژماره‌ی (2)ى ساڵی 1935 له گۆڤاری (ڕووناكی) بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ ساڵى 1940 هۆنراوه‌ى سروودی ئەی ڕەقیب نوسیوه‌، كه‌ سروودێکی بەناوبانگی کوردییە کە بە سروودى نیشتمانیى کوردستان ناسراوە، ئەم سروودە به‌ فه‌رمى سروودی هه‌رێمى كوردستانه‌، لە پێشتریشدا له‌ ساڵى 1946 سروودی كۆمارى كوردستان بووه‌، لە ژیاندا شەیدای سروشتی جوانی وڵاتەكەی بووه‌، هۆنراوەكانی حاجی قادری كۆیی و نالی و عەونی و وەفایی و كوردی و بێكەس و پیرەمێرد سەرچاوەی ئیلهامی شیعره‌كانى بوونه‌، له‌ ساڵى 1959 دیوانه‌كه‌ى به‌ناوى (دیوانی دڵدار)، له‌ چاپخانەی کوردستان له‌ شارى هه‌ولێر چاپكراوه‌ و گیوی موکریانی پێشه‌كى بۆ نوسیوه‌.

- لە رۆژى 20/2/1921 سه‌یفوڵڵا موختار، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 7/12/1989 لە تەمەنى (68) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/2/1925 رۆبەرت ئەلتمان (Robert Altman)، دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى کانزاس سیتى لە دایکبووە، لە رۆژى 20/11/2006 لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1947 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/2/1933 جه‌مال ئیسماعیل، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى شەرقیە لە دایکبووە، لە رۆژى 18/12/2013 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى20/2/1951 ئه‌حلام جریتلى (ئه‌حلام فوئاد ئیبراهیم)، ئه‌كته‌رى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1971 به‌شدارى كارى هونه‌رى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 20/2/1964 نه‌غم فتوكی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری جه‌زائیری له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 20/8/2011 له‌ ته‌مه‌نى (47) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 20/2/1999 ساره‌ كان (Sarah Kane)، ژنه‌ شانۆنوس و نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئینگلیزى له‌ ته‌مه‌نى (28) ساڵى له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 3/2/1971 له‌ شارى برینتود له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 20/2/2017 سەڵاح رەشوان، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (67) ساڵى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە و لە شارى قاهیرە بە خاک سپێردراوە، لە رۆژى 31/12/1950 لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە