- لە رۆژى 21/2/1677 باروخ سبینوزا (Baruch Spinoza)، فەیلەسوف و وه‌رگێڕى هۆڵەندى لە تەمەنى (45) بە نەخۆشى سیل لە شارى لاهاى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/11/1632 لە شارى ئەمستردام لە دایکبووە.
- له رۆژى 21/2/1890 گۆستاڤ كاییبوت (Gustave Caillebotte)، نیگاركێشی فەرەنسی له ته‌مه‌نى (41) ساڵى به جه‌ڵته‌ى مێشك له شارى پاریس كۆچى دوایى كرووه، له رۆژى 19/8/1848 له شارى پاریس له دایكبووه،
- لە رۆژى 21/2/1907 ویستن هیو ئودن (Wystan Hugh Auden)، شاعیری ئینگلیزی لە شارى یورك له به‌ریتانیا له دایکبووە، له رۆژى 29/9/1973 له ته‌مه‌نى (66) ساڵى له شارى ڤینا له نه‌مسا كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 21/2/1950 مونته‌سر بیللا (مونته‌سر بیللا ریاز عه‌بد سه‌ید)، ئه‌كته‌رى میسرى له شارى قاهیره له دایكبووه، له رۆژى 26/9/2020 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1970 تاكو ساڵى 2010 به‌شدارى له كارى هونه‌ریدا كردووه، لە ساڵی 1977 بڕوانامەی ماستەری لە شانۆدا به‌ده‌ستهێناوه، به‌شدارى زیاتر له (200) کاری شانۆیی و سینەمایى كردووه.
- لە رۆژى 21/2/1984 میخایل شۆڵۆخۆف (Михаил Александрович Шолохов)، رۆماننوس و شاعیر و سیناریۆنوس و نوسهرى روسی له ته‌مه‌نى (78) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى فیشینسكایا کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 24/5/1905 له دایكبووه، لە ساڵى 1965 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 21/2/1991 هەژار موکریانى (عەبدولڕەحمان محەممەد شەرفکەندی)ن شاعیرى كورد لە شاری کەرەج لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە تەمەنى (70) ساڵیدا کۆچى دوایى کردوە، له ساڵی 1921 لە گوندی (تەرەغە)ی شارى بۆکان لە دایکبووە، له شاری مه‌هاباد چۆتە بەر خوێندن لە حوجرەی فەقێیەتی بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای ئاینی، له رۆژى 22/1/1946 لەکاتى دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان لە مه‌هاباد به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بەشداری کردووه و وەک شاعیریکی شۆڕشگێڕ و نەتەوەیی دەرکەوتووە، دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان کە تەمەنی تەنها (11) یازده مانگی خایاند، ئیدی دەردەسەری و ئاوارەیی بۆ هه‌ژار دەستی پێ‌کرد و ڕوو دەکاتە باشوری کوردستان و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ دەبێ، لە ساڵانی سەرەتایی ژیاندا لە لای باوکی‌دا و دواتر لە لایەن مامۆستایانى ئایینى، گوڵستان و بووستانی سەعدی خوێندوە.، شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لە سەر ھەستی بووە، لە ژیانیدا ئاوارەی زۆر چێشتووە سەردانی شارەکانی (ئێران، عێراق، سوریا و لوبنانی) کردووە، لەدواى رێککهوتتنامهی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوانی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و دەستەڵاتدارانی عێراق، هەژار دەچێتەوە به‌غدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد، له رۆژى 10/2/1970 کاتێک یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد دامه‌زرا، بووە به سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر، هه‌مان کات ئه‌ندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بوو، دواى سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە ئێران و لە شاری کەرەج نیشتەجێ دەبیت، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه به زمانه‌كانى كوردى و فارسى.
- لە رۆژى 21/2/1995 محەمەد رەزا، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/12/1921 لە شارى ئەسیوت لە میسر لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/2/2004 وه‌لید ئه‌عزه‌می، شاعیر و خۆشنوسی عێراقی له ته‌مه‌نى (74) ساڵى له شارى به‌غداد کۆچى دوایى کردووە، له ساڵى 1930 له شارى به‌غداد له دایكبووه.
- لە رۆژى 21/2/2018 سوهام فەتحى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (82) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/3/1936 لە دایکبووە.