- لە رۆژى 22/2/1788 ئارسه‌ر شوپنهاوه‌ر (Arthur Schopenhauer)، فه‌یله‌سوف و نوسه‌ر و زاناى موزیك و ئه‌كادیمیستی ئه‌ڵمانی له شارى گدانسك له دایكبووه، له رۆژى 21/9/1860 له ته‌مه‌نى (72) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى فرانكفۆرت كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 22/2/1810 شۆپان (Frédéric François Chopin)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى پۆڵه‌ندی له دایكبووه، له رۆژى 17/10/1849 له ته‌مه‌نى (39) ساڵى به نه‌خۆشى سیل له شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 22/2/1838 مارگرێت ئێلیزابێپ سانگستەر (Margaret Elizabeth Sangster)، ژنە شاعیر و ڕۆماننوس و نوسهرى ئەمەریکی له شارى نیوروچلى ویلایه‌تى نیویۆرك له دایكبووه، له رۆژى 12/6/1912 له ته‌مه‌نى (74) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 22/2/1886 هۆگۆ بال (Hugo Ball)، فه‌یله‌سوف و شاعیر و نوسه‌ر و وه‌رگێڕ و ده‌رهێنه‌رى ئه‌ڵمانى له شارى بیرمازنز له دایكبووه، له رۆژى 14/9/1927 له ته‌مه‌نى (41) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپهنجى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 22/2/1900 لویس بونویل (Luis Buñuel)، شاعیر و سیناریۆنوس و دەرهێنەر و ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌ری ئیسپانی له دایكبووه، لە رۆژى 29/7/1983 له ته‌مه‌نى (83) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى مه‌كسیكۆ له مه‌كسیك كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 22/2/1919 تەحیە کاربۆکا (بەدەویە محەمەد عەلى نیدانى)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە شارى ئیسماعیلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 20/9/1999 لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە لە كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵانى 1935 تا 1998 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 22/2/1942 شتیفیان تسافیگ (Stefan Zweig)، رۆماننوس و نوسەرى نەمساوى لە تەمەنى (61) ساڵى بەهۆى زۆر خواردنى دەرمان لە شارى پترۆبولیس لە بەرازیل کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/11/1881 لە شارى فینا لە نەمسا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 22/2/2002 تشاک جۆنز (Chuck Jones)، شێوەکار و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (89) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە ویلایه‌تى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/9/1912 لەشارى واشنتۆن لە دایکبووە.