Gwlzar_HamaFaraj1.jpg

ڕاڤەی دەق

گوڵزار حەمە فەرەج

كتێبی ڕاڤەی دەق لێكۆڵینەوەیەكە، لەروانگەی میتۆدی دەرونناسیەوە، بۆ چونە نێو دو دەقی گۆرانەوە چونكە ئەم دو دەقە بە ئاشكرا كاریگەريی دەرونی پێوە دیارە.

دەقی «جوانی بێ ناو، ھەوری پاییز» ئەوكاتانەی كە شاعیر تێیدا ژیاوە، كە دوكاتی جیاوازن، كاتە ئارام و لەسەر خۆكان و كاتە ئاڵۆزەكان، چونكە باری دەرونی كاریگەری لەسەر بنیاتنانی دەقی ئەدەبی ھەیەو، گۆرانی شاعیریش یەكێك بوە لەو شاعیرانەی كەلە ژێر زۆربەی باری دەرونیدا دەقەكانی بەرھەمھێناوە.

ئەم لێكۆڵینەوەیە ڕۆچۆتە خورارەوەو بۆ تێگەشتن و حاڵی بونی ئێمەی خوێنەر كە ڕەنگ و ھێما و ئەفسانە و، شوێن پایەیەكی گرنگی تر ئەدەن بەشیعروبەدڕێژی باسی دەكات و لیكۆڵینەوەیەكی وردی بۆ دەكات ، ھەرەوھا ڕەنگیش پێكھاتەیەكە دەقی ئەدەبی بەرھەمدێنێ و سایكۆلۆژیای نوسەر لەدەقەكاندا ڕەنگ دەداتەوە، میتۆدی دەرونی لەسەرەتایی سەدەی بیستەمدا سەری ھەڵدا.

فڕۆید ھەوڵێكی زۆری دا بۆ ڕونكردنەوەی ژیانی نوسەران و گەران بەدوای نھێنیەكانی ژیانیان و شیكردنەوەی ئەو ھێمانانەی، لەبەرھەمەكانیاندا ڕەنگی دابۆوە بە تایبەتی داڤنشی و شكسپیرو دۆستۆفسكی، بەلای فڕۆیدیشەوە « دەقی ئەدەبی لەڕاستیدا خەو یان فەنتازیای نوسەرەكەیەتی »ھەر ئەوەشە وا لە ھونەرمەند و ئەدیب دەكات كاری داھێنەرانە بكەن، كەئەویش ئەگەرێتەوە بۆ مەیلە ناوەكیە چەپێنراوەكان و بۆ ئەو ئارەزوانەی لە نائاگایدا حەشار دراون، لە زاری گۆران خۆیەوە دەلێت: ھەندێ جار لە قوڵایی دڵمدا ھەستی پەستیەك دەكەم، لە چەشنی مەستیەك دەچێت لەگەڵ ئەوەشدا بیرو ئەندێشەو خەیاڵ و لێكدانەوەم لێ ئەوروژێنێت.

ھەر لە شیعرەكانی گۆراندا ئەوەمان بۆ دەردەكەێت كە سیمۆلۆژیا بەشێكە لەزانستی زمان، بەپێی سیستمێكی میتۆدی لە ئاماژەكان یان لە یاخود لە نیشانەكانی، تێكستە ئەدەبیەكان و لە ژیانی كۆمەڵایەتی دەكۆڵێتەوە و، ھەر لەكۆنیشەوە ئەفسانە لە دەقی ئەدەبیدا ھەبوەو بەمەبەستی جۆراو جۆڕ بەكار ھاتوە، فڕدریك شیلیگیش دەڵێ:  ئەفسانەو شیعر یەك شتن و ناكرێت جیاوازی لە نێوانیاندا بكڕێت و لەنێوان ئەفسانەو ھێماشدا پەیوەندیەكی بەھێز ھەیە، كە شاعیران مەبەستە شاراوەكانی خۆیان پێدەربڕیوە، شێركۆ بێكەس یەكێكە لەو شاعیرە ھاوچەرخانەی كەھێمای ئەفسانەی لە زۆربەی بەرھەمەكانیدا ڕەنگی داوەتەوە.

ھەر لەناوەڕۆكی كتێبەكەدا بۆمان دەركەوت كە ھێما ھۆیەكی گونجاو بوە بۆ شاعیران و توانیویانە ئەوەی لەدەرونیاندایە دەریببڕن، شاعیران پەنایان بۆ خوازە بردوە، بەتایبەت پەنای بۆ خواستنی شاراوە بردوە وەك گوڵە گەنم كە چوێنراوە بە مرۆڤ چونكە لەسەردەمی ڕژێمە یەك لەدوای یەكاندا كە كورد نەی توانیوە ڕاو ڕازی خۆی دەربڕێ، بە ھێما شیعرەكانی دەربریوەو نوسیویەتی، لەتیف ھەڵمەت لەدەقی «شیعرە ھەورەكان» دا داوای سەربەستی بۆ كۆیلەو پیاوانی داگیر كەر دەكات كە ئەوانیش لەژیانی دیكتاتۆری و زۆرە ملێی و ستەم بێزارن، مرواریە لەتاجی شایەك ترازا وەك باڵداڕێكی بڕیندار باوەشی بە زەویداكرد لێرەدا شاعیر مرواری لەوێنەی باڵدارێكی زامدار دا دەبینێتەوە، شاعیر خواستنی شاراوەی بەكار ھێناوە چونكە ھەمو سیفەتێكی مرۆڤی داوە بە مرواری، ئەم شاعیرانە لە رێگەی ھێمای مێژویی و ئەفسانەیی و كەلەپوری و ئایینەكانەوە، بەھایەكی ئیستاتیكیان خڵقاندوە، ئەو خواست مەبەستانەی ھەیانبوە بە خەڵكیان گەیاندوە.

Daq


ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە