له گۆشه‌نیگایه‌کی دیکه‌وه، جیاوازیی "شتێک له‌م نزیکانە"،
له شێوه‌ی روانینی نووسه‌ر بۆ ئه‌ندێشه و روانگه‌ی که‌سانی ناو چیرۆکهکهیدایه
کۆتاییه‌کانی ساڵی 86ـی کۆچیههتاوی (2008ی زایینی) ئه‌توانین به رۆژه خۆشه‌کانی بازاڕی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی داستانی له ئێران‌دا ئه‌ژمار بکه‌ین، چونکه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند رۆمان و کۆمه‌ڵه چیرۆکی باش، له لایه‌ن چاپه‌ره ناسراوه‌کانه‌وه، ره‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کران و گه‌یشتنه ده‌ستی خوێنه‌رانی ئه‌ده‌بی داستانی...
یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵه‌چیرۆکه باشانه، که له لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا، کۆمه‌ڵه‌چیرۆکی "شتێک له‌م نزیکانە" بوو، له نووسینی "به‌ڕۆژ ئاکره‌یی"؛ نووسه‌رێک که دانیشتووی سویده و له غوربه‌تدا چیرۆک‌نووسی ئه‌زموون ده‌کا؛ ئه‌زموونکردنێک که ره‌نگه بووبێته هۆی جیاوازی کاره‌کانی به‌رانبه‌ر بزاڤه چیرۆکنووسییهکانی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی دوایی له ناوخۆی وڵات. له راستیدا ئه‌وه جیاوازی چیرۆکه‌کانی ئاکره‌ییه که بۆته سه‌ره‌کیترین فاکته‌ری به‌رجه‌سته‌بوونی کۆمه‌ڵه‌چیرۆکه‌که‌ی.
بۆ لێکۆڵینه‌وه له جیاوازییه‌کانی "شتێک له‌م نزیکانە"، پێویسته ئیشاره به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی چیرۆکه‌کانی بکه‌ین.
سه‌ره‌تا ده‌بێ په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و لێکترازانه‌ی که له دنیای زێهنی ئاکرهییدا رووی داوه و له‌م کۆمه‌ڵه‌چیرۆکه‌دا دیاریداوه؛ نووسه‌رێک که نیوه‌ی رۆحی له خاکی زێد و نیشتمانهکهیدایه و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی، غوربهتنشینه. بۆیه خوێنه‌ر له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی، ئاوێته‌ی چه‌ند فه‌زایه‌کی جیاواز ده‌بێت؛ فه‌زاگه‌لێک که گا پێوه‌ندیی مرۆڤه‌کان له غوربه‌تدا ته‌سویر ده‌کا و هه‌ندێ جاریش پێوه‌ندیی که‌سه‌کان پێکه‌وه، له زێد و نیشتمانی خۆیاندا ده‌گێڕێته‌وه؛ که‌سانێک که له هه‌ردوو حاڵه‌تدا له گه‌ڵ خۆیان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی دیکه له کێشمهکێشمدان.
ته‌سویرکردنی کێشمه‌کێشمی مرۆڤه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتری له چیرۆکه‌کانی ئاکرهییدا، به جۆرێک کراوه که وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ست و هزری خوێنه‌ر بۆ لای خۆی راده‌کێشێت و له کێشمه‌کێشمه‌کانی ده‌گلێنێت، که‌چی هیچ رووداوێکی سه‌رسووڕهێنه‌ریش له ناخی داستانه‌کانیدا روونادات. بۆ نموونه له چیرۆکی "ده‌لاقه"دا، که یه‌که‌م چیرۆکی به‌رهه‌مه‌که‌یه‌تی، ریوایه‌ت به شێوه‌یه‌ک کراوه که له کاتی خوێندنه‌وه‌دا، خوێنه‌ر سات به سات چاوه‌ڕوانه که له کۆتایی چیرۆکه‌که‌دا، شتێکی سه‌یر روو بدات؛ به‌ڵام کاتێک ئه‌گاته کۆتایی، تێده‌گا که ئه‌م چیرۆکه ته‌نیا ریوایه‌تی بڕگه‌یه‌کی زۆر ئاساییه له ژیانی خێزانێکی سێکه‌سی، که له غوربه‌تدا له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵته‌کاوه و شیرازه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوانیان، له یه‌کتری ترازاوه. لێره‌دا بۆماندهرئهکهوێ که ئامانجی زێهنیی نووسه‌ر، نه‌ک داهێنان و خوڵقاندنی رووداو و کاره‌ساته‌کان، به‌ڵکوو ده‌رخستنی نه‌وعی پێوه‌ندیی که‌سانێکه، که بوونه‌ته که‌ڵکه‌ڵه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و.
له گۆشه‌نیگایه‌کی دیکه‌وه، جیاوازیی "شتێک له‌م نزیکانە"، له شێوه‌ی روانینی نووسه‌ر بۆ ئه‌ندێشه و روانگه‌ی که‌سانی ناو چیرۆکهکهیدایه. ئه‌ندێشه‌ی که‌سانێک که ره‌نگه له‌گه‌ڵ ئاکرهییدا هیچ له‌یه‌کچوون و نزیکایهتییهکیشیان نه‌بووبێت به‌ڵام وجوود و حزووری ئه‌وان و ئاوێته‌بوونیان له گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی نووسه‌ر، فاکته‌ری بهڕێوایهتکردنیان بووبێت. ئه‌کرێ ئیشاره به چیرۆکی "خانووی دارخورماکان" بکه‌ین؛ چیرۆکێک که تێیدا چه‌ند جه‌نگاوه‌رێکی سه‌رده‌می شه‌ڕ، بۆ شارێکی باشوور رۆیشتوون بۆ ئه‌وه‌ی خانووه رووخاوه‌کانی گه‌ڕه‌کێک چاک بکه‌نه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا باسگه‌لێک له نێوانیان دێته ئارا، که تێیدا خوێنه‌ری چیرۆک، به‌ره‌وڕووی چه‌ند روانینێکی جیاواز بۆ یه‌ک بابه‌ت ده‌بێته‌وه. شێوه‌نیگای ئاکره‌یی بۆ هه‌رکام له‌م که‌سایه‌تییانه، هێنده ده‌قیق و ورده که توانیویێتی یه‌کبه‌یه‌کی ئه‌و که‌سایه‌تیانه به‌رجه‌سته بکاته‌وه.
له "خانووی دارخورماکان"دا خوێنه‌ر له گه‌ڵ بیری دژهڕۆشنبیرانه، رووبه‌ڕوو ده‌بێت. له شوێنێکدا یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌کان به کتێبگه‌لێکی وه‌ک شێعره‌کانی شاملوو ده‌ڵێ کتێبی چه‌واشه‌کار و به شیاوی سووتاندنیان داده‌نێ.
به‌ڵام ده‌رکه‌وته‌ی گشتیی زێهنییه‌تی ئاکره‌یی له چیرۆکه‌کانی "شتێک له‌م نزیکانە"، ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی مرۆڤه دابڕاوه‌کانه له خاکی خۆیان؛ ئه‌زموونێک که ئه‌و نووسه‌ره راسته‌وخۆ هه‌ستی پێکردووه و چه‌شتوویه‌تی؛ مرۆڤه لێکترازاوه‌کان، سه‌رگه‌ردان له دووی په‌ناگه‌یه‌ک، ئینسانگه‌لێک که له شوێن حه‌قیقه‌ت و ئه‌ساله‌تی ونبووی خۆیان هه‌ڵوه‌دان. له چیرۆکی "مراوییه‌کان"دا ئه‌م گه‌ڕان و پشکنینه له لایه‌ن که‌سێک که ساڵه‌هایه بۆ زێده‌که‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به جوانی نیشان دراوه؛ نیگایه‌کی حه‌په‌ساو بۆ شارێک و بۆ دانیشتوانێک که رۆژگارێک ئاشنای بوون و بیره‌وه‌ریگه‌لێک که ئیدی فه‌رامۆشی کردوون. ئافراندنی ئه‌م فه‌زایه و ئه‌م دۆخانه‌یه که بۆته هۆی دلگربوون و جیاوازبوونی ره‌وتی چیرۆکی ئاکره‌یی له کۆمه‌ڵه چیرۆکی "شتێک له‌م نزیکانە"دا.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه:
http://www.aftabir.com/articles/view