مامۆستایه‌ك كه له‌هه‌مان كاتدا میوزیسیانه ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی دروستكرد.
مامۆستا ئاکۆ عەزیز عینایەت کە مامۆستای ئامێری ڤایۆلینە لە شاری سلێمانی ئامێرێکی موزیک لە تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی دروست دەکات، سه‌باره‌ت به‌م ئامێره ده‌ڵێت: "زۆر دەمێکە خەون بە دروستکردنی ئەم ئامێرەوە دەبینم و خۆشبەختانە توانیم بە هاوکاری هاوڕێو فێرخوازی ئازیزم مامۆستا دەشتی بیگەیەنینە قۆناغی کۆتایی".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئامێره‌كه ئامێرێکی کوردییە، وەک ڤایۆلین دەژەندرێت و بەکاردەهێنرێت و دەنگی جۆزە یاخود کەمانچەی لوڕی دەبێت و ناومان ناوە (ئاکۆن).
له كۆتایشدا وتویهتى: "کارێکم بۆ ئەم ئامێرە نوسیوەتەوە و لە ماوەی داهاتودا تۆماری ده‌كه‌م و بڵاویشی دەكهمهوه.