Amal.jpg

ئەمەل سەعید کوردە، نامه‌ 30 ساڵیه‌كه‌ى بۆ پاپای ڤاتیکان دەنێرێت

خانمە هونەرمەى كورد (ئەمەل سەعید کوردە) نامەیەکی 30 ساڵە بۆ پاپای ڤاتیکان دەنێرێت، كه‌ له‌نامه‌كه‌دا باس لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ده‌كات.

هونه‌رمه‌ند (ئەمەل سەعید کوردە) له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: "لەخۆبایی بوونمە ناڵێم بەڵکو کەدەڵێن هونەر دەبێت هەڵگری پەیام بێت بیر لەکارەکانت بکەرەوە ئایا پەیامی تۆی هونەرمەند چیە ؟ ئایا ڤیو زۆر و لایک کۆمێنت پەیامیان چیەو چۆنە بەڕای ئێوە؟ ئێمەش لەدوای ڕاپەڕین کارێکمان کرد بەناوی "نامەک بۆ ڤاتیکان" کە هۆنراوەی د.فەرەیدون عبدولبەرزنجی و ئاوازو موزیکی م.صلاح رەئوف و وتنی بەندەیە".

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ڵێت: "بەداخەوە کورد لەماوەی 30  ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە نەهامەتی و ژیانی سەختدا بووە، ئەو پەیامەی کە من لە گۆرانییەکەدا 30 ساڵ پێش ئێستا بۆ پاپای ڤاتیکان هەمبوو بۆ دۆخی ئێستای کورد هەر دەگونجێت".

ئەمەل سەعید کوردە لە گۆرانییەکیدا بەناوی (نامەیەک بۆ ڤاتیکان) لە دوای ڕاپەڕینەکەی خەڵکی باشوری کوردستان هاوار لە منداڵانی دانیشتووی ڤاتیکان دەکات کە بە پاپا بڵێن گەلێک هەیە دابەشکراوە و ناوی کوردە.

دوای 30  ساڵ لە هەوڵە هونەرییەکەی ئەو خانمە گۆرانیبێژە بۆئەوەی لە پاپای ڤاتیکان بگەیەنێت گەلێک هەیە ناوی کوردە، وا بڕیاره‌ پاپای ڤاتیکان خۆی سەردانی هەولێر بکات و ئاشنای زیاتری دۆخی کورد بێت.


ئەم بابەتە 215 جار خوێندراوەتەوە