Choman.jpg

ئیۆفۆن کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی حەڤدەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 ئیۆفۆن کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی ئیۆفۆن

ئیۆفۆن ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، کە  بە یەکێک لە نووسەرە هەرە گرنگەکانی هونەری تراجیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دانراوە.

ئیۆفۆن ، نەزانراوە  لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین لە دایک بووە ، و ئەوەی زانراوە ئەوەیە لە خێزانێکی هەرە خانەدانی ناوداری ئەو کاتەی ئەسینی لە دایک بووە ، و کوڕی شانۆنامەی یۆنانی سۆفۆکلیس بووە ، و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینا بووە  ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و بەشێکی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە.

ئیۆفۆن ، بۆ ماوەیەک لەگەڵ سۆفۆکلێسی باوکی دا کێشەی هەبووە ، و لە دادگای ئەو کاتەی ئەسینا سکاڵای لە باوکی کردووە ، و ئەوەش لە سەر ئەوە بووە ، کە باوکی پێی وتووە ، کە توانای بەرێوەبردنی کاروباری سامانەکەی باوکی نییە ، ناتوانێت پاسەوانی سامانی باوکی ، بەڵام ئیۆفۆن دادگایەکەی لە بەرامبەر سۆفۆکلێسی باوکی دا دۆراند ، و دواتر لەگەڵ باوکی ئاشت بووە.

ئیۆفۆن ، دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی و شیعر کردووە ، توانی گەلێک داهێنانی مەزن بخاتە ناو هونەری شانۆیی کۆمیدی  یۆنانی ئەو کاتە ، کە لە تەمەنی گەنجی دا بووە دەستی کردووە بە نووسینی شیعر و دەقی شانۆیی.

ئیۆفۆن ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو: سبيس و سۆفۆکلێسی باوکی و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و کریتیاس و ئیوپۆلیس و ئاچایۆسی ئیریتریای ، و ئاریستۆفانێس ، و  گەلێک شانۆنامەی تر  بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان  دەستی باڵا و دەورێکی کاریگەری لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

ئیۆفۆن ، تاکە شانۆنامە نووسی یۆنانییە ، کە بەر تانە و تەشەر و گاڵتەی شانۆنامە نووسی گریکی ئاریستۆفانێس نەکەوتووە ، و دەربارەی قسەی باسی کردووە ، و هەروەها ئیۆفۆن  وەکو ئاماژەی بۆ  دەکرێت ، زۆر قەرزداری هاوکاری سۆفۆکلێسی باوکی بووە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئیۆفۆن

ئیۆفۆن ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووس ، نزیکەیی (50) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی ، و بەڵام تەواوی دەقەکانەکانیان فەوتاون ، کە ژمارەیان نزیکەیی (8) شانۆیی بووە ، کە ئەمانەن ناونیشانی ئەو دەقە شانۆیین کە زانراوە ، وەکو: ئەچیلیس ، ئەکتایۆن ، ئۆلۆدۆی (شمشا_گۆرانیبێژەکان) ، باچا ، دمیسکۆنۆس ، ئیلیوپێرسس (تراوی) ، پێنثیوس ، تێلێفوس.

ئیۆفۆن ، لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە بەشداری کردووە ، ئەوەیش هەر وەکو شانۆ نامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی خۆی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، لە چەندین ڤێستیڤاڵ و ئاهەنگ ، وەکو  ڤێستیڤاڵی ساڵی (428پ.ز) کە تێدا خەڵاتی یەکەمی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە ، و هەروەها شانۆ نامە نووسی یۆنانی یۆریپیدێس خەڵاتی دووەمی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە ، و هەروەها سەرجەم فێستیڤاڵەکان لە پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە ئەنجام دراوە.

 کۆچی دوایی ئیۆفۆن

ئیۆفۆن ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین ، لە تەمەنی چەند ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە ، بەڵام ئەوە زانراوە کە لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە