Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 23/2

- لە رۆژى 23/2/1685 جۆرج فریدریک هاندل (Georg Friedrich Händel)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئه‌ڵمانی لە شارى هالە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/4/1759 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/2/1821 جۆن کیتس (John Keats)، شاعیر و نوسه‌رى ئینگلیزى لە تەمەنى (25) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى رۆما لە ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/10/1795 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1959 لەیلا فروهەر، گۆرانیبێژى ئێرانى لە شارى ئەسفەهان لە دایکبووە، لە تەمەنى (3) ساڵیدا هونەرى دەنگخۆشى تێدا دەرکەوتووە، لە ساڵى 1966 وەکو ئەکتەر لە فیلمدا رۆڵى بینیووە، بەهۆى بچووکى تەمەنەکەیەوە بە هونەرمەندە منداڵەکە ناوى دەرکردووە، لە ساڵى 1973 لە تەمەنى (14) ساڵیدا چووەتە ناو دنیاى گۆرانى وتن، لەدوای بەرپا بوونی شۆرشی ئیسلامی بەرەو تورکیا کۆچی کردووه‌، پاشان لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا و دوای چوار رۆژ لەگەڵ خێزانەکەی وەک پەنابەرروویان کردۆتە فەرەنسا، لە ساڵی 1988  بەرەو ئەمریکا سەفەری کردو لە ولایەتی لۆس ئەنجلوس نیشتەجێ بووە، لەوێ‌ درێژەی بەکاری هونەری خۆیداوە، لەڕۆژی 13/8/2004 بەهۆى هاوسەرگیرى لەگەڵ  (ئیسماعیل نەبی) لە ولایەتی لۆس ئەنجلوس-ەوە بەرەو شارێکی ولایەتی کالیفۆرنیا کۆچیان کردووە.

- لە رۆژى 23/2/1969 مادهوبالا (ممتاز بیگوم جیهان دیهلاف- Mumtaz Begum Jehan Dehlavi)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە تەمەنى (36) ساڵى لە شارى مۆمباى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/2/1933 لە شارى نیودلهى لە هندستان لە دایکبووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، لە ماوەى تەمەنیدا لە (70) فیلم زیاتر رۆڵى بینیووە.

- لە رۆژى 23/2/2002 یوسف مترف، گۆرانیبێژى کوێتى لە تەمەنى (40) ساڵى بە نەخۆشى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1961 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/2/2013 سه‌باح عید، ئه‌کته‌ری سوری لە تەمەنى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/4/1950 لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە