Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 24/2

- لە رۆژى 24/2/1828 ئەمین شومیل، ئەدیب و نوسەرى لوبنانى لە گوندى کفر شیما لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 12/12/1897 لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/2/1872 حافز ئیبراهیم، شاعیر و وه‌رگێڕ و نوسه‌رى میسرى له‌ شارى دیرۆت له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 21/6/1932 له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 24/2/1909 ئەبو قاسم شابى، شاعیرى تونسى لە شارى توزر لە دایکبووە، لە رۆژى 9/10/1934 لەتەمەنى (25) ساڵى بەنەخۆشى لە نەخۆشخانەى تونس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/2/1955 عەزیز عوسمان، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/1/1893 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/2/1945 مەحمود جندى، ئەکتەرى میسرى لە ناوچەى ئەبو متامیر لە شارى بوحەیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 11/4/1976 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى شەشى ئۆکتۆبەر کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 24/2/1991 ویب بیرس (Webb Pierce)، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى په‌نكریاس له‌ شارى ناشفێل له‌ ویلایه‌تى تینیسى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 8/8/1921 له‌ شارى ویست مۆنرۆ له‌ ویلایه‌تى لویزیانا له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1952 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/2/2016 نەبیل مالح، دەرهێنەرى سورى لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى دوبەى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/9/1936 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە