Hiwa_qadir.jpg

ئه‌مڕۆ، كۆمەڵە شیعری من و شارەكانی هیوا قادر بڵاو دەبێتەوە

هیوا قادر لە نووسەر و شاعیرە دیارەكانی كوردە، ساڵانێكە دەنووسێت و خاوەنی چەند ڕۆمان و كۆمەڵە شیعرێكە، وەرگێری بەشێك لە كتێبە جیهانی و تایبەتەكانە. 

وابڕیارە ئه‌مڕۆ چوارشەمە 24/2/2021 نوێترین كتێبی شیعری خۆی بڵاوبكاتەوە.

كتێبەكە، نامیلکەیەکی شیعرییە بریتییە لە قەسیدەیەکی درێژ بەناوی "من و شارەکان"، لەگەڵ چەند شیعرێکی تر لەوانە "شاعیرەکان وەک گوڵاڵەسوورە وان خەڵکی هیچ وڵاتێک نین، دڵی شاعیرەکان، کچەکانم... لەگەڵ کۆمەڵێک شیعری کورت. کۆی شیعرەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٠ نووسراون

ئەم کتێبە 31 یەکەمین کتێبی "هیوا قادر" ە و تا ئێستا خاوەنی (4) ڕۆمانە و، کتێبی سەفەرنامە، کتێبی نامەی یٔەدەبی، دوو کتێبی چیرۆکی منداڵان لەگەڵ دە کتێبی جۆراوجۆر کە لە زمانی عەرەبی و سویدییەوە کردوونی بە کوردی. لە كارەكانی ئەون.

كتێبی "من و شارەكان" نوێترین كتێبی ئەوە و وابڕیارە ئه‌مڕۆ چوارشەمە 24/2/2021 كاژێر (4)ى ئێواره‌ لە سینەما سالم لە كۆڕێكی ئەدەبیدا بڵاوبكرێتەوە.

Hiwa


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە