ئاسۆ دابونهریتى هه‌ورى فێر كردم
كه‌چى دوێنێ ههورێكم بینى روخسارى ئاسۆى داپۆشیبوو،
بێ ئه‌وه‌ى داواى لێبوردن بكات.
*
لێره، كه ئه‌م ماوه‌یه تایدا نیشته‌جێم،
دانیشتنى هه‌ور له‌سه‌ر عه‌رشى كات، زۆر ده‌خایه‌نێت.
به‌ڵام وه‌ك نامۆیهكى به‌رێز دێته به‌رچاو،
سه‌رداره و ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئاینده قسه ده‌كا
كه نازانێ كێیه و چییه.
له ده‌وریدا مرۆڤه‌كانن، ده‌ڕۆن و به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون،
به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و هه‌مووشیان به‌سه‌ر دار عه‌ساى دنیادا نوشتاونه‌ته‌وه.
*
خودى بۆشایش، له په‌نجه‌ره‌ى به‌فره‌وه سه‌رى ده‌رهێناوه.
*
هیچ شتێك ناگاته سپێتى به‌فر :
ته‌نیا شه‌وى زمان نه‌بێت.
*
كرێكارێك له شار :
قهلهرهشێكه و له بهفرایه.
سڵاو.. ئه‌ى نامۆى كۆچه‌رى،
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى به پاڵتۆى به‌فره‌وه شار ده‌شۆیت.
*
به‌فرێكى كۆچه‌رى، رێگه به دانیشتوان ده‌دا
به بێ سنوور له یاده‌وه‌ری خۆیاندا كۆچبكهن.
*
هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م به تێڕامان له ئۆقیانوسى غوبار،
جیهان ببینم و بخوێنمه‌وه.
ئه‌مڕۆ غوبارى به‌فر ئه‌و حه‌زه‌م پێده‌به‌خشێ.
*
به‌یانیان /
هه‌یوان بێزار نابێ له میوانداریى پێیه بزره‌كان :
له‌و دره‌خته ده‌چێ كه سه‌رى به ده‌نووكى باڵنده‌كان ده‌خورێنێ.
ئه‌م هه‌ورانه‌ش پله پله به پلیكانه‌ى به‌فردا، به هێواشى دێنه خوارێ.
*
به‌یانیان /
چه‌ند به جوانى، یاده‌وه‌ریم وه‌ك دو‌ژمنێك هێرشم بۆ دێنێ،
مه‌ره‌كه‌بم لێده‌با و بیرچوونه‌وه‌م بۆ جێدێڵێ.
*
به‌یانیان /
هاكا خۆر هات، به‌ڵام به پێیه‌كانى به‌فر.
*
به‌یانیان /
باڵنده‌ى كات كۆچده‌كات.
*
ئێواران /
گه‌نده موو له نێو رانه‌كانى شه‌ودا په‌یدا ده‌بێ.