- له رۆژى 27/2/1897 ماریان ئەندرسۆن (Marian Anderson)، ژنە گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمەریکى بە نەژاد ئەفریقى لە شارى فیلادلفیا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/4/1993 لە تەمەنى (96) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى بورتلاند کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 27/2/1902 جۆن ستاینبیک (John Steinbeck)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى سالیناس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 20/12/1968 لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1962 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.
- له رۆژى 27/2/1912 لورانس داریل (Lawrence George Durrell)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەری به‌ریتانی لە شارى جالاندهار لە هندستان لە دایکبووە، لە رۆژى 7/11/1990 لە تەمەنى (78) ساڵى بە جەڵتەى مێشک کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 27/2/1932 ئیلیزابیس تایلور (Elizabeth Taylor)، ژنه ئه‌کته‌ری به‌ریتانی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/3/2011 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/1937 سەمیر عسفورى، دەرهێنەرى میسرى لە شارى پور سەعید لە دایکبووە.
- له رۆژى 27/2/1950 فاتیمە رەبیعى، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى کوت لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/1957 ئیبراهیم حه‌ربی، ئه‌کته‌ری سعودی کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە شارى مەدینە لە دایکبووە، لە ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/1970 کارولین خه‌لیل، ژنه ئه‌کته‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/1974 نادیه سه‌یف نه‌سر، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (41) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/7/1932 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/1979 محەمەد ئەلئەحمەد، ئه‌کته‌ری سورى لە شارى حمس لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/1981 جوش گروبان (Joshua Winslow Groban)، گۆرانیبیژی ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/1983 کایت مارا (Kate Mara)، ژنه ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى ویستچستەر لە ویلایەتى نیویۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/1989 مەحمود سباع، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/1/1911 لە دایکبووە.
- له رۆژى 27/2/1993 لیلیان گیش (Lillian Gish)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (99) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/10/1893 لە شارى سپرینگفلیدى ویلایەتى ئۆهایۆ لەدایکبووە، لە ساڵى 1912 تاکو ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریداکردووە.
- له رۆژى 27/2/1997 محه‌مه‌د عیوه‌ز، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (64) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/6/1932 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/ 2006 ئه‌بوبه‌کر عیززه‌ت، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى جیزە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/8/1933 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- له رۆژى 27/2/2014 نه‌وزاد ره‌مه‌زان، ئه‌كته‌رى کورد، له ته‌مه‌نی 60 ساڵى له شاری هه‌ولێر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵی 1959 له گه‌ڕه‌کی (ته‌عجیل)ی شارى هه‌ولێر له‌دایکبووه.
- له رۆژى 27/2/2015 غه‌سان مه‌ته‌ر، ئه‌کته‌ری فه‌له‌ستینی لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/12/1938 لە شارى یافا لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 27/2/ 2016 فەرەج وڵڵا سلحشور، دەرهێنەرى ئێرانى لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1952 لە شارى قەزوین لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.