- له رۆژى 28/2/1533 میشیل دی مونتین (Michel Eyquem de Montaigne)، شاعیر و نوسەر و وه‌رگێڕ و فه‌یله‌سوفی فەرەنسی له شارى ئۆكسیتانیا له دایكبووه، له رۆژى 13/9/1592 له ته‌مه‌نى (59) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 28/2/1823 ئیرسنت رینان(Ernest Renan)، فه‌یله‌سوف و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌ر ئهكادیمیستى فه‌ڕه‌نسى له دایكبووه، له رۆژى 2/10/1892 له ته‌مه‌نى (69) ساڵى له شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 28/2/1869 ئەلفۆنس دى لامارتین (Alphonse de Lamartine)، شاعیر‌و نوسەرى فەڕەنسى لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/10/1790 لە شارى ماکۆن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 28/2/1882 جیرەددین فارار (Geraldine Farrar)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى میلروز لە دایکبووە، لە رۆژى 11/3/1967 لە تەمەنى (85) ساڵى بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 28/2/1950 شەهرام نازری، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى کورد لەشارى کرمانشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەتەمەنی (11) ساڵیدا لە رادیۆ تەلەڤزیۆنی ئێران چەند بەرنامەیەکی هونەری بەڕێوەبردووە، چەندین ئەلبۆمی گۆرانیی بڵاوکردووەتەوە، لە چەندین وڵاتانی جیاجیا کۆنسێرتی سازکردووە، بەهەردوو زمانی کوردی و فارسی گۆرانی دەڵێت، چه‌ندین ئەلبۆمی میوزیکی بڵاوکردووەتەوە و خاوه‌نى چه‌ندین نازناو و خەڵاتی نێودەوڵەتییە.
- لە رۆژى 28/2/1952 عه‌زیزه ئه‌میر (موفیدە مەحمود غەنیمى)، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/12/1901 لە شارى دمیات لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1927 تاکو ساڵى 1952 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.