Hawar.jpg

هەر بەراستی خۆرم بینی؟!.

هاوار مستەفا خان

فیلمی سینەمایی"خۆرم بینی"نووسین و سیناریۆو نواندن و دەرهێنانی هونەرمەند "مەهسون قورمزیگول"ە ساڵی ٢٠٠٩ بەرهەمهاتووە، بەندە بۆ یەکەمجار لە ٢٥-٢-٢٠٢١ بینیم؟!.

زۆر مەبەستم بوو ئەو مێژووە بنووسم، چوون من لەناو کایەی هونەر و نووسین و توێژینەوەشدا کار دەکەم، زۆر فیلمم بینیوە لەوانەی کوردەکان بە زمانی تورکی و هیتر دروستیان کردوە، بەڵام ئەم فیلمەو(پینج مەنارەی نیوریۆك) و(فریشتەی سپی)و(موعجیزە- بەشی یەك و دوو)و(باڵەکانی شەو)و(پەنجەکانی شاژن)و فیلمی یەکەمیشی لەسەر گۆرانیبێژی تورک، کە ئەویش دەرکەوت بەڕەچەڵەك کوردە فیلمی(ژیان بێ یاسا بوو)، بەم هەشت فیلمەی قورمزیگول هێندە سەرسام بووم بە ئەندازەیەك شاگەشکە بووم کە ئەو هونەرمەندە ساڵی ٢٠١١ هاتە کوردستان و ووتبووی: فیلمێك لەسەر هەڵەبجە دروست دەکەم پەنجا ساڵ دۆزی ئەو روداوە بچێتەپێشەوە. دیارە ئەو مەبەستی دۆزی کورد بووە بەڵام لەبەر خاتری خاتران بەزەقی لێدوانی وەهای نەدا، چوون لەسەر فیلمەکانی ( خۆرم بینی - پێنج مەنارە لە نیویۆك)لەلایەن دەوڵەتەوە گەڕی زۆری پێگیرا، تا ئەو ئاستە نەیاندەویست وەکو یڵماز  گونەی لەزیندانێی توند بکەن نەوەکو دونیای لێوەدەنگ بێت و  جارێکی تر ، وەکو جارانی زوو، دەوڵەت بە پێشلکردنی مافی ئازادیی و بەرتەسک کردنی بیرورا تۆمەتبار بکرێت، ئەگەرچی دەوڵەت گوێی بە گەڤ و چاو سورکردنەوە نەداوە و کاری خۆی لەهەر کوێیەک و لەهەر سەردەمێکدا ویستبێتی، کردوویەتی.

güneşi-gördüm-750x500

بەدوای ئەم فیلمەدا، بگەڕێن و هەر حەوت فیلمەکانی تریشی ببینن، بزانن سینەمای کوردیی لە تورکیا بەردەوام چ حەشرێك دەکات؟!.

تێبینی؛ پۆستەری فیلمەکانی تری قورمزیگول-م لە کۆمێنتی یەکەم داناوە، دەمەوێ سەرنجتان بۆ ئەوەش رابکێشم ژمارەی بینەرانی کۆی فیلمەکانی لە یوتیوپ (٢٥)ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.


ئەم بابەتە 117 جار خوێندراوەتەوە